هەرێم نیوز
لوتکەی بەپەلەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەدەچێت " بۆ گفتوگۆگردن لەبارەی وەڵامدانەوەی هێرشەكەی ئیسرائیل"
ئەمڕۆ دووشەممە، لوتکەی بەپەلەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەدەچێت، بۆ گفتوگۆگردن لەبارەی وەڵامدانەوەی هێرشەكەی ئیسرائیل، كە هەفتەی رابردوو بەرپرسانی بزوتنەوەی حەماسی لەو دەوڵەتەی كەنداوی عەرەبی کردە ئامانج، كە زیاتر وەك نێوەندگیرێك دەركەوتووە لە كێشەو ململانێكانی جیهان و ناوچەكە، نەك بەشێك لە كێشەكان.
کۆبونەوكە لە کاتێکدایە هێرشەکەی ئیسرائیل روبەڕوی سەركۆنەكردنێكی نێودەوڵەتی فراوان بووەوە بەتایبەت لەلایەن وڵاتانی کەنداوەوە، لە هەوڵێکدا بۆ گرتنەبەری هەڵوێستێکی بە كۆمەڵ.
دوێنێ یەك شەممە، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە دەوحە کۆبونەوەیەکی ئامادەکاریی داخراویان ئەنجامداو تاوتوێی رەشنوسی بەیاننامەیەکیان کرد، کە دەخرێتە بەردەم سەرکردەکان بۆ گرتنەبەری بڕیارێكی یەکگرتوو.