هەرێم نیوز
سەرۆکی سوریا بۆ قوناغى راگوزەر، رایدەگەیەنێت، "هەسەدە نوێنەرایەتیی پێکهاتەی کورد لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ناکات، ئێمە دەستبەرداری یەک بستی خاکەکەمان نابین".
ئەحمەد شەرع، لەبارەی دانوستانەکان دەڵێت، "دانوستانەکان لەگەڵ هەسەدە بە باشی بەڕێوەدەچوو، بەڵام پەککەوتن و سستی لە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکان هەیە".
وتیشی: "سوه‌یدا به‌شێكى ره‌سه‌نه له خاكى وڵات، هه‌روه‌ها هه‌سه‌ده‌یش نوێنه‌رایه‌تى ته‌واوى كورد ناكه‌ن".
شه‌رع ده‌ڵێ، "به‌رژوه‌ندى باكورى رۆژهه‌ڵاتى سوریا و سوه‌یدا ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ دیمه‌شق بن".
لەبارەى پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی وڵاتەکەش رایگەیاند، سوریا بەخێرایی پەیوەندییە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتییەکانی پەرەپێداوە و پشتیوانییەکی زۆریان لە زۆربەی وڵاتانی جیهان و ناوچەکەوە بەدەستهێناوە، ئەمریکاش خواستێکی بەهێزی هەیە بۆ ئەنجامدانی وەبەرهێنان لە سوریا.
لەبارەى ئیسرائیلیش دەڵێت، پلانێکیان بۆ دابەشکردنی سوریا هەبوو و دەیانویست وڵاتەکە بکەنە گۆڕەپانی شەڕ و ململانێکان لەگەڵ ئێرانییەکان و هێزە هاوشێوەکانیان، دەشڵێت رووخانی ئەسەد بۆ ئیسرائیل چاوەڕواننەکراو بووەو ئەوان بەشێوەیەکی نەریتی مامەڵە لەگەڵ گرفتە هەواڵگرییەکان و شکستە ئەمنییەکاندا کردووە.