هەرێم نیوز
کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان، لە كۆبونەوەی ئەمڕۆیدا ڕاگەیەندراوێكی بە ئاڕاستەی چارەسەری دو دەوڵەتی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەکان پەسەند كرد كە 142 وڵاتی پشتگیری لەو هەنگاوە كردو و 10 وڵاتی دیكەش دژی بون.
ئەمڕۆ هەینی نەتەوەیەکرتووەکان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی کرد، کە تایبەت بوو بە دەنگدان لەسەر بڕیاری دامەزراندنی دوو دەوڵەتی سەربەخۆ لەنێوان ئیسرائیل و فەڵەستین.
بە پێی بڵاوکراوەی ئەنجامی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نەتەوەیەکگرتووەکان، بە زۆرینەی دەنگ پشتیوانی لە بڕیاری چارەسەری دامەزراندنی دوو دەوڵەتی سەربەخۆ لە نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین کراوە، بڕیارەکەش لە لایەن 142 دەوڵەتەوە پشتیوانی لێکراوە، 10 دەوڵەتیش دژی بوون، 12 دەوڵەتیش مافی بێدەنگی و دەنگ نەدانیان بە کارهێناوە.
بڕیارەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان بەهەمان شێوە سیاسەتی وێرانکردنی ژێرخانی ئابووری و برسیکردن و گەمارۆدانی غەززەی لە لایەن ئیسرائیلەوە ئیدانە کردووە.
ئەو دەقەی کە پەسەند کرا، بە ڕونی سەركۆنەی جوڵانەوەی حەماس و هێرشەکەی 7ی ئۆكتۆبەر دەکات و داوای لێدەکات چەک دابنێت. كە لە حەوت لاپەڕە پێکدێت، بەرهەمی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتییە کە لە مانگی 7ی ڕابردودا لەلایەن سعودیە و فڕەنساوە ڕێکخرابوو، لەبارەی ململانێی دەیان ساڵەوە. كە ئەمریکا و ئیسرائیل بایکۆتی کۆنفرانسەكەیان کرد.