دواین هەواڵ

ئابوری‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

شارەزایەکی ئابوری عێراق: پێویستە عێراق پەلەبكات لە رێككەوتنی نەوتيی لەگەڵ هەرێم

هەرێم نیوز

 شارەزایەکی بواری ئابووری و ڕەخنەگر لە سیاسەتەكانی عێراق، لە پەیجی فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) ڕایدەگەیەنێت، بەپێی سەرچاوەكانی نێو ئۆپیك، بۆ مانگی ئاب، عێراق رۆژانە 3 ملیۆن و 458 هەزار بەرمیلی نەوتی لە ڕۆژێكدا هەناردە كردووە، ئەوەیش لە ڕێگەی ئاوییەوە، بەو پێیە عێراق لە هەناردەكردنی 3.5 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە نزك دەبێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، نەبیل مەرسومی، پسپۆڕی ئابوری عێراق رایگەیاند: لەبەر رۆشنایی زیادبونی پێشبینیکراوی پشکی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق لە چەند مانگی داهاتوودا، زۆر گرنگە بە خێرایی کێشەی نەوتی نێوان ناوەند و هەرێم چارەسەر بکرێت و لەگەڵ تورکیا بگەنە لێکتێگەیشتن بۆ دەستپێکردنەوەی پەمپکردنی نەوت لە بۆری جەیهانەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە،  بەگوێرەی سەرچاوەکانی ئۆپێک، هەناردەی نەوتی خاوی عێراق لە مانگی ئابدا گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 458 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، کە سەرجەمی لە رێگەی دەریاو باشورەوە هەناردەی کراون، بەوەش عێراق نزیكبووەتەوە لەوپەڕی توانای هەناردەکردنی خۆی کە (3.5) ملیۆن بەرمیلە لە رۆژێکدا.

راشیگەیاند: لەبەر رۆشنایی زیادبونی پێشبینیکراوی پشکی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق لە چەند مانگی داهاتوودا، زۆر گرنگە بە خێرایی کێشەی نەوتی نێوان ناوەندو هەرێم چارەسەر بکرێت و لەگەڵ تورکیا بگەنە لێکتێگەیشتن بۆ دەستپێکردنەوەی پەمپکردنی نەوت لە بۆری جەیهانەوە، بۆ ئەوەی عێراق بتوانێت نەوتی هەرێم و کەرکوک هەناردە بکات، كە بڕەكەی نزیکەی نیو ملیۆن بەرمیلە لە رۆژێکداو، بەشدار دەبێت لە چارەسەرکردنی ئەو تەنگانە داراییانەی کە عێراق لە ئێستادا بەدەستیەوە دەناڵێنێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP