هەرێم نیوز
ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) رایگەیاند، هەموو ئامادەکارییەکیان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە و رێککەوتنیان کردووە.
عەلی نزار، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ لەو بارەیەوە ئاماژەی بەوە کردووە، ''کۆمپانیاکەمان هەموو ئامادەکارییەکانی تەواوکردووە و گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیاکان ئەنجامداوە، بەتەواوی ئامادەکاریی کردووە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمەوە هەرکاتێک کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەر لە هەرێم دەستیانکرد بە گەیاندنی ئەو بڕە بەرهەمە''.
ڕۆژی چوارشەممەش حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەگەڵ هەرێمی كوردستان رێككەوتوون، لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان لە پەیوەندیدا بوون، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتیان گەیشتووەتە نزیكەی 130 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە.
وتیشی: "رێككەوتووین 80 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەیان لێ وەربگرین بۆ هەناردەكردن، 50 هەزار بەرمیلیش بۆ پێداویستیی ناوخۆ و كارپێكردنی پاڵاوگەكانی هەرێم دەمێنێتەوە، ئەمڕۆ یان سبەینێ نەوتەكە رادەست دەكرێت."