دواین هەواڵ

ئابوری‌

 5 رۆژ پێش ئێستا

وەزارەتی نەوتی عێراق: هەناردەكردنی نەوت لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە دەستپێدەکاتەوە

هەرێم نیوز 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاندووە، دانوستانەكان بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت لەڕێی جەیهانەوە قۆناغی زۆر پێشكەوتویان بڕیووە، دەشڵێت،" تەنها چەند وردەکارییەکی بچووک ماوە ".

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی نەوتی عێراق بە رۆژنامەی (الصباح) راگەیاندووە، كاركردن بۆ پرۆسەی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت بۆ بەندەری جەیهانی توركی بە تەواوی یەكلانەبووەتەوە، بەڵام  دانوستانەكان قۆناغی زۆر پێشكەوتویان بڕیووە، تەنها چەند وردەکارییەکی بچووک ماوە.

 ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزارەتەکەیان بەرەو رێککەوتنێکی ئەرێنی دەڕوات و لەم ماوەیەشدا لێکتێگەیشتنە تەکنیکی و لۆجستیەكانی پەیوەست بە هەناردەکردن تەواو دەبن. 

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوكات كۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی نیشتمانی (سۆمۆ) دووپاتی کردەوەتەوە، لە ڕووی تەکنیکی و لۆجستییەوە ئامادەیە کارەکانی هەناردەکردن دەستپێبکاتەوە لە كاتی رێککەوتندا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP