هەرێم نیوز
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر راگه‌یاند، ئه‌م شه‌و بریاره‌كه ده‌چێته بواری جێبه‌جی كردن و به پێی خشته‌یه‌كی دیاریكراو ئاو ده‌گاته 20 گه‌ڕه‌كی گه‌وره‌ی هه‌ولێر و قه‌زاو ناحییه‌كانی ده‌وروبه‌ر.
رابه‌ر خۆشناو به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر گوتی : له قۆناغی یه‌كه‌می ئه‌م پڕۆژه‌یه‌دا هه‌وڵمان داوه ئاو بگه‌یه‌نینه هه‌موو ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی كه زۆر پێویستن و پشت به بیره‌كانی ئاو ده‌به‌ستن، بۆ ئه‌مه‌ش له رۆژانی داهاتوودا 489 بیر له‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی كه ئاویان بۆ ده‌چێت به ته‌واوی ده‌كوژێنه‌وه.
به‌رێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر ده‌شڵێت: هیچ گۆڕانكارییه‌ك له نرخی حكوومی ئاوی ماڵان نه‌كراوه به‌هۆی پڕۆژه‌ی ئاوی خێراوه، به‌ڵكو هه‌ر وه‌كو خۆیه‌تی .
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: نامانه‌وێت به‌ردانه‌وه‌ی ئاو بۆ ئه‌و گه‌ره‌ك و قه‌زاو ناحیانه‌ی كه دیاریكراون 24 كاتژمێر بێت، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر به‌فیرۆدانی ئاو، به‌ڵكو به پێی پێویست ده‌بێت و خشته‌یه‌كی دیاریكراو بۆ به‌ردانه‌وه‌ی ئاو بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌كانه داده‌نرێت.
ئه‌و گه‌ره‌ك و قه‌زاو ناحیانه‌ی كه بڕیار وایه له‌م قۆناغه‌دا ئاویان بۆ بچێت ئه‌مانه‌ن... ره‌شكین، 32ی پاڕک، تووڕەق، شاری ئالان، شاری دیاری، باغلومنارە، مامزاوا، قەتەوی، ژیان، ڕۆشنبیری، نالۆی، فەرمانبەران، زەیتوون سیتی، دارەتوو، بنەسڵاوە، هیران سیتی، ئاڵتوون سیتی، گەلاوێژ، سەرکەوتن، ئاوێنەی شار، بێرکۆتی نوێ، تەعجیلی نوێ، 5،7،8 حەسارۆک، هاوکاری، کەسنەزان، زیلان لاوان، ئایندەی دوو، ئەندازیاران، قەرەبوو، ئاشتی و قەڵاتی نوێ