دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سوریا: هەسەدە دەبێت بە خێرایی ئەوە قبوڵ بكات سوریا یەك نیشتمان

هەرێم نیوز
تۆم باراك نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سوریا لە لێدوانێكدا بۆ ڕایگەیاند، ئاشتی لە توركیا كاریگەری لەسەر دۆخی سوریا دەبێت و ئەمە هەنگاوێكە كە دەبوو زۆر زووتر بكرایە.

ئەوەشی خستەڕوو، خۆشحاڵم بەوەی دەیبینم لە توركیا روودەدات (مەبەستی پرۆسەی ئاشتییە)، ئەمە هەنگاوێكی گەورەیەو ئەوەی دەیبینین ئەوەیە كە ناوچەكە بەتەواوەتیی گۆڕانكاریی بەسەردا جێت. 

باسی لەوەشکرد،هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) هاوبەشیكی گرنگی ئیدارەی ئەمریكایەو دژی داعش جەنگاوەو زۆر رێزی لێ دەگرین و دەتوانێت تێكەڵی سوریا ببێت و بچێتە ناو سوپاكەیەوە. 

ئاماژەی بەوەشکرد، هەسەدە دەبێت بە خێرایی ئەوە قبوڵ بكات كە سوریا یەك نیشتمان و یەك سوپاو یەك گەلە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP