دواین هەواڵ

جیهان‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

چین ڕەتیکردەوە مووشەک یان سیستەمی بەرگری ئاسمانی بۆ کۆماری ئیسلامی ناردبێت

هەرێم نیوز

باڵیۆزخانەی چین لە ئیسرائیل رایگەیاند، "ئێمە مووشەک و سیستەمی بەرگری ئاسمانیمان بە ئێران نەداوە".

ئەم هەڵوێستە دوای ئەوە راگەیەنرا کە هەندێک سەرچاوەی نافەرمی باسیان لەوە کردووە کە چینییەکان لە میانەی جەنگی 12 رۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل چەکیان بۆ ئێران ناردووە

هەر پەیوەست بەم بابەتە باڵیۆزخانەی چین لە تەلئەبیب دەقێکی بۆ نامەیەکی ئیسڕائیل هایۆم ناردووە و تیایدا هاتووە، ئەو راپۆرتانە ڕەتدەکاتەوە کە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پەکین کەرەستەی بەرهەمهێنانی مووشەکی یان سیستەمی بەرگری ئاسمانی بۆ ئێران گواستووەتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP