هەرێم نیوز
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، ئەو تۆمەتانەی لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئاراستەی دامەزراوەیەکی ئەمنیی فەرمیی عێراق کراون، "بە هەموو شێوەیەک ڕەتکراوە و سەرکۆنەکراوە و بە هیچ بیانوویەک ڕێگەپێدراو نییە".
دەقی ڕاگەیەندراوی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان:
ئەو تۆمەتە ڕەت دەکەینەوە کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق"ـەوە دژ بە دامەزراوەیەکی ئەمنی فەرمی عێراق دەرچووە و لە ژێر هیچ بیانوویەک قبوڵ ناکرێت، بەتایبەتی لەگەڵ نەبوونی هیچ بەڵگەیەک دەرچووە، و ئەگەر بوونی هەیە ئەوە داوا دەکەین بخرێتە بەردەم دەزگا فەرمییەکانی حکومەت.
حکوومەتی فیدراڵ بە دامەزراوە ئەمنییەکانەوە لە زیاتر لە بۆنەیەکدا دووپاتی کردەوە کە لەسەر حیسابی ڕۆڵەکانی عێراقێکی یەکگرتوو و ئاسایشیان سازش ناکات، هەروەها درێغی ناکات لە گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەر هەر لایەنێک کە هەوڵی تێکدانی سەقامگیری یان تێکدانی ئاسایش لە سەرانسەری عێراق بدات.
ئاستەنگەکانی ئێستا پێویستی بە هاوکاری و هەماهەنگی هەیە لە ڕێگەی کەناڵە فەرمییەکانەوە، نەک پەنا بردن بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن بە ڕاپۆرت و بەیاننامە، ئەمەش دەرفەت دەدات بەو کەسانەی کە چاوەڕوانی ئەوەن، سوکایەتی بەو دامەزراوانەی عێراق بکەن کە ئاسایشی عێراق دەپارێزن و بەرگری لێ دەکەن، هەروەها ئەمەش پاساو بۆ دوژمنان دێنێتەوە بۆ تێکدانی سەقامگیری عێراق.
سەباح نوعمان
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان
5ی تەمموزی 2025