هەرێم نیوز
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر ده‌ڵێت، 42 هه‌زار كه‌س بڕیاری وه‌رگرتنی زه‌وییان هه‌یه و هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به دابه‌شكردنیان ده‌كرێت.
مه‌ریوان حاكم هادی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر، رايگەیاند، له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر كه شاره‌وانیی هه‌موو قه‌زا و ناحیه و كۆمه‌ڵگه‌كانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر ده‌گرێته‌وه، 42 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر ره‌زامه‌ندیی وه‌رگرتنی زه‌وییان هه‌یه و ناوه‌كانیان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ شاره‌وانییه‌كان، له‌وانه‌یه ناوی دیكه‌ش هێشتا ته‌واو نه‌كرابێت و دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی بگه‌ڕێنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر ده‌شڵێت، ئێمه زه‌ویمان له سنووری هه‌ژده شاره‌وانی ئاماده كردووه و بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به دابه‌شكردنی زه‌ویی فه‌رمانبه‌ران بكرێت، هه‌موو فه‌رمانبه‌رێك کە ره‌زامه‌ندیی حكوومه‌تی هه‌بێت، سوودمه‌ند ده‌بێت له وه‌رگرتنی پارچه‌یه‌ك زه‌وی.