هەرێم نیوز
سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بەهۆی دەستوەردانەکەی ئەمریکا پێدەچێت چەند مانگێک بەشێکی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانمان دواخستبێت.
ئێهود باراک، سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل ڕایگەیاند، پێویستە خۆمان نەخەڵەتێنین، نە کۆتاییمان بە هەڕەشە ئەتۆمییەکانی ئێران هێنا، نە بە بەرنامە مووشەکییەکەی.
باسی لەوەشکرد، پێدەچێت چەند مانگێک بەشێکی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانمان دواخستبێت، ئەویش لە سایەی دەستوەردانەکەی ئەمریکاوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرباری ئەو گورزانەی لە ئێرانمان وەشاند، بەڵام هێشتا ئێران نزیکە لەوەی ببێتە وڵاتێکی ئەتۆمی و ئەگەر دانوستانەکانیش بەرەو پێش نەچن، ڕووبەڕووی جەنگێکی لاوازکەری تواناکانمان دەبینەوە