دواین هەواڵ

ئابوری‌

 24 کاتژمێر پێش ئێستا

دوو ڕۆژی دیکە ڕێککەوتن دەکرێت و مووچە دابەش دەکرێت

هەرێم نیوز
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای دەکات، لە دوو رۆژی داهاتوودا رێككەوتنەكەی بەغدا و هەرێم رادەگەیەنرێت و مووچەی مانگی پێنج دەنێردرێت.

 شوان محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران عێراق راگەیاند، هەرێم و بەغداد رێككەوتنێكی نوێ لەسەر پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان و داهاتی ناوخۆ و ناردنی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێم واژوودەكەن.

باسی لەوەشکرد رێككەوتنەكە بۆ پەلەكردنە لە ناردنی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆران كە لە دوو رۆژی داهاتوودا رێككەوتنەكە رادەگەیەنرێت و بڵاودەكرێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP