هەرێم نیوز
ده‌سته‌ی خانه‌نشینی نیشتمانی عێراق ڕایگه‌یاند، له ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌وه ده‌ست به‌رێكاره‌كانی خه‌رجكردنی موچه‌ی مانگی (ته‌مموز/7)ی 2025ی خانه‌نشینانی سه‌ربازی و شارستانی ده‌كرێت.
ده‌سته‌ی خانه‌نشینی نیشتمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "ڕێكاره‌كانی خه‌رجكردنی پاره‌ی هاتنی خزمه‌ت ته‌واو بوه و ڕه‌وانه‌ی بانكه‌كانی خانه‌نشینكراوانی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی كراوه".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، له‌گه‌ڵ خه‌رجكردنی پاره‌ی كۆتاییهاتنی خزمه‌ت، ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (ته‌مموز/7)ی 2025 خانه‌نشینی شارستانی و سه‌ربازی ده‌كرێت".
ئەمەش لەکاتێکدایە، سەرەڕای ناردنی هەردوو لیستی موچەی مانگەکانی 5 و 6ی ئەمساڵی موچەخۆرانی هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ، بەڵام تاوەکو ئێستا بەغدا ئامادە نییە پارەی موچەی ئەو دوو مانگە بنێرێت.