دواین هەواڵ

ئابوری‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

دواکەوتنی گەیاندنی کەل و پەلی سەربازی بۆ پێشمەرگە چارەسەر دەکرێت

هەرێم نیوز
وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، دواکەوتنی گەیاندنی کەل و پەلی بەرگری سەربازی ئەمریکی بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان چارەسەر دەکرێت.

وەزارەتی پیشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، واشنتۆن،  ئەدمیرال بڕاد کوپەر، نامزەدی پێشکەشکراو بۆ فەرماندەیی CENTCOM، لە کۆبوونەوەیەکی کۆنگرێسدا دانی بە دواکەوتنی گەیاندنی کەل و پەلی بەرگری سەربازی ئەمریکی بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان نا و بەڵێنی دا کە ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت.
دوا بەدوای بەڕێوەچونی گفتوگۆیەک لەسەر پێشمەرگە کە لە کۆنگرێسی ئەمریکا بە ئامادەبوونی ئەدمیرال بڕاد کوپەر کە پاڵیوراوە لە لایەن سەرۆکی ئەمریکا بۆ  سەرکردایەتیکردنی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ناسراو بە(CENTCOM)، لە کاتی گفتوگۆیەکەدا، سیناتۆر تێد باد ئاماژەی بە دیدارەکەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی کوردستان مەسرور بارزانی لە مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوودا کرد، هەروەها ئاماژەی بە سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کرد و سیناتۆر باد نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە دواکەوتنی گەیاندنی کەل و پەلی بەرگری سەربازیی کە لەلایەن ئەمریکاوە دابینکراوە بۆ هێزی پێشمەرگە، ئەو جەختی کردەوە کە پێشمەرگە "ڕۆڵێکی زۆر گرنگ دەگێڕن لە ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش لە عێراق."
 لە وڵام دا، ئەدمیرال کوپەر سەرەتا سوپاسی سیناتۆر تێد بادی کرد بۆ پاڵپشتی لە پێشمەرگە، دانی بە هەبوونی دواکەوتنەکان نا و ڕایگەیاند کە بەدواداچوونی بۆ ئەم بابەتە کردووە. "ئەو خاڵە بەریەککەوتنانە و خاڵە ناکۆکیانە کە پێموایە توانیومانە کاریان لەسەر بکەین،" ئەدمیرال کوپەر پشتڕاستی کردەوە کە بۆ خۆی و ستافەکەی و ستافی تاکتیکی لەسەر زەوی، "بابەتی ئەولەویەت دەبێت بۆ نەهێشتنی ئەو خاڵە ناکۆکیانە، بە زووترین کات کەل و پەلی سەربازی بگەیەنینە دەستی پێشمەرگە."
ئەدمیرال بڕاد کوپەر، ڕایگەیاند: کە پەیوەندییەکی زۆر بەهێزمان لەگەڵ هێزی ئاسایشی عێراق و سوپای عێراق هەیە
"ئێمە ئەوە بەکاردەهێنین بۆ ئەوەی یارمەتیدەر بین لە شکاندنی ئەو بەربەستانە و گەشبینم کە دەتوانین لە سەر ئەو خاڵە ناکۆکانە کار بکەین.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP