دواین هەواڵ

عێراق‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

لەبارەی کارتی دەنگدانەوە هۆشداری دەدرێتە هاوڵاتییان

هەرێم نیوز

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئەمڕۆ هۆشداری توندی بە هاوڵاتیان، كاندید و پارتەكان دەدا كە هەوڵی كڕین و فرۆشتنی دەنگی دەنگدەران دەدەن و دەڵێت، "سزاكان دەگاتە دورخستنەوەی كاندیدەكان و هەڵوەشاندنەوەی لایەنە سیاسییەکان و هاوپەیمانیەكان".

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ڕێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە هەر پێشێلکارییەک کە مەترسی لەسەر یەکپارچەیی پرۆسەی هەڵبژاردن دروست بکات.

ئاماژەی بەوەشكرد، فرۆشتن یان کڕینی کارتی بایۆمەتری دەنگدەران یان هەوڵدان بۆ ئەو کارە و بەكارهێنانی سەرچاوەکانی دەوڵەت بۆ مەبەستی هەڵبژاردن، تاوانی هەڵبژاردنە و کە بەپێی یاسا سزا دەدرێن، جا سەرپێچیکارەکە دەنگدەر، کاندید، هاوپەیمانی  یان حزبێکی سیاسی بێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، جگە لەو ڕێوشوێنە یاساییانەی کە بەرامبەر هەر کەسێک دەگیرێتەبەر كە سەلمێندرا ئەو كارەی كردوە، کۆمسیۆن سزای توندی دیکە دەسەپێنێت، کە ڕەنگە بریتی بێت لە بێبەشکردنی کاندیدەکان و هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانی و لایەنە سیاسییەکان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP