هەرێم نیوز
کۆمپانیای کی کارد ئامادە نییە مووچەی ئەندامانی حەشدی شەعبی دابەش بکات و ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت، پێدەچێت مووچەکانیان بە کاش وەربگرن تا ئەو کاتە ڕێگەچارەیەک بۆ کێشەکە دەدۆزرێتەوە.
پێگەی (ئەلجبال) بڵاوی كردووەتەوە، بەرپرسانی عێراقی ئاماژەیان بەوە داوە، هۆكاری وەستانی مووچەی چەكدارانی حەشدی شەعبی، پەیوەندیی بە فشارەكانی ئەمریكاوە هەیە تاكوو چیدیكە دەوڵەت پارە نەداتە ئەو گرووپانە، ئەمەش مەبەستی سیاسیی هەیە.
پێشتریش فەرماندەی فیرفەی عەباسی حەشدی شەعبی، مەیسەم ئەلزەیدی ئاماژەی بەوە داوە، هۆكاری سەرەكیی قەیرانەكە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكایە.
زەیدی ئاماژەی بەوە داوە، ئەمریكا كۆمپانیای تایبەت بە دابینكردنی مووچەی حەشدی شعەبیی ئاگادار كردووەتەوە پارەكە تەرخان نەكات و واز لە حەشدی شەعبی بهێنێت، ئەگینا تووشی سزا دەبێتەوە.
ئەو کۆمپانیایە کە بەرپرسە لە مووچەی حەشدی شەعبی، بانکی ڕافیدەینی ئاگادار کردووەتەوە کە لە دۆسیەكە دەکشێتەوە.
هاوکات، ئەمڕۆ یەکشەممە، عودەی تەمیمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی مووچەی مانگی حوزەیرانی هێزەکانی حەشدی شەعبی خەرج کردووە، بەڵام کۆمپانیای کی کارد ئامادە نییە دابەشی بکات.
ئەوەشی خستەڕوو کە بڕیارە وەزارەتی دارایی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بانکەکان بکات بۆ ئەوەی ڕێگەچارەیەکی خێرا بۆ کێشەکە بدۆزنەوە.
تەمیمی ڕاشیگەیاند، پێدەچێت مووچەی حەشدی شەعبی بە کاش دابەش بکرێت، تا ئەو کاتەی ڕێگەچارەیەک دەدۆزرێتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژى 23ى ئهم مانگه چهند كهسێك نزیك له حهشدى شهعبى ئاشكرایان كرد، ئهمهریكا گوشارێكى زۆر دهكاته سهر بانكى رافیدهین بۆ ئهوهى مووچهى میلیشیاكانى حهشدى شهعبى رابگرێت.