هەرێم نیوز
ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له عێراق، ره‌زامه‌ندیى له‌سه‌ر خانه‌نشینیی جاسم محه‌مه‌د عه‌بوود سه‌رۆكى دادگاى فیدراڵى دا و له شوێنى ئه‌و، مونزیر ئیبراهیم حوسێن كرایه سه‌رۆكى دادگاكه.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجومەنی باڵای دادوه‌ری عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر خانه‌نشینیكردنی دادوەر جاسم محەمەد عەبود بە هۆکاری تەندروستی و هاوكات دادوه‌ر مونزر ئیبراهیم حسێن وه‌ك سه‌رۆكی دادگای فیدڕاڵی ده‌ستبه‌كارده‌بێت.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق باسی لەوەش کردووە، د. لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق ئاگادار کراوەتەوە تا مەرسوومێکی کۆماری بۆ دەستنیشانکردنی دادوەر مونزەر ئیبراهیم حوسێن، وەک سەرۆکی نوێی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، دەربکات.
دادوەر مونزیر ئیبراهیم حوسێن كه جێگرى سه‌رۆكى دادگاى باڵاى فیدراڵى بووه، كراوه‌ته سه‌رۆكى دادگاكه. ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى روونیشى كردووه‌ته‌وه، بۆ دانانى مونزیر ئیبراهیم گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمارى عێراق كراوه بۆ ئه‌وه‌ى مه‌رسووم بۆ دامه‌زراندنى ده‌ربكات.
مونزیر ئیبراهیم له ساڵى 1963 له دایك بووه، له ساڵى 1989 به‌شى یاساى له زانكۆى به‌غدا ته‌واو كردووه، دواتر په‌یمانگه‌ى دادوه‌رى له ساڵى 1998 ته‌واو كردووه، له ساڵى 2018 وه سه‌رۆكى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌یه و هه‌روه‌ها سه‌رۆكى ده‌سته‌ى سزادانه و جێگرى سه‌رۆكى دادگاى فیدراڵیش بوو.