دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

سەرۆکی حکومەت و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق: پێویستە چیتر پێکهێنانی کابینەی دەیەم دوانەکەوێت

هەرێم نیوز
مەسرور بارزانی وعیرفان سدیق جەختیان لەوەکردەوە، لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم لە زووترین کاتدا، کە پێویستە چیتر دوا نەکەوێت.

 سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات ئەمڕۆ چوارشەممە 6/25 , مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان, پێشوازی لە عیرفان سدیق باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد. 

لە دیدارەکەدا کە ئەندرۆ بیزلی کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، وێڕای جەختکردنەوە لەسەر پێشخستنی زیاتری پەیوەندی دوولایەنە ، بیروڕا لەبارەی پێویستیی و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ ، بە تایبەتی دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم لە زووترین کاتدا، کە پێویستە چیتر دوا نەکەوێت. لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا ، دوایین ڕوداو و پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ کرا و جەخت لە گرنگیی پاراستنی ئاشتیی و ئارامیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP