دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 2 هەفتە

تایم: ترەمپ لە لێواری دەستوەردانە لە شەڕی ئێران و ئیسرائیل

هەرێم نیوز

لەگەڵ پەرەسەندنی ململانێی نێوان ئیسرائیل و ئێران، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە جددی بیر لە بژاردەی جۆراوجۆر دەکاتەوە بۆ دەستێوەردانی سەربازی لە شەڕی دژی ئێران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی تایم، هەرچەندە هەڵوێستی فەرمی کۆشکی سپی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە هەنگاوەکانی ئەم دواییەیان "بەرگریکارانە"یە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام سەرچاوە جۆراوجۆرەکان، لەوانە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، وۆڵ ستریت جۆرناڵ، سی بی ئێس و ئێن بی سی، ڕاپۆرتیان کردووە کە ترەمپ بیر لە ئەگەری "کردەوەی پێشوەختە" دەکاتەوە.

بژاردەکان بریتین لە یارمەتیدان بۆ پڕکردنەوەی سووتەمەنی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە ئاسماندا، یان هێرشی ڕاستەوخۆ بە بۆمبی سەنگەرشکێن بۆ سەر دامەزراوە ژێرزەمینییەکانی فۆردۆ، کە ئەمریکا دەستی پێدەگات بەڵام ئیسرائیل دەستی پێناگات. بەپێی زانیارییەکان، ترەمپ لەگەڵ بژاردەی دووەمدایە.

جگە لەوەش ترەمپ لە تویتەر هەڕەشەی کردووە کە ڕەنگە فەرمانی کوشتنی عەلی خامنەیی بدات. دەوترێت ئەمە لە لایەن ئیسرائیلەوە پێشنیار کراوە، بەڵام ترەمپ تا ئێستا لەبەر نیگەرانی لەوەی کە ئەگەری ئەوە هەیە شەڕەکە پەرەپێبدات، ڕەتیکردووەتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP