دواین هەواڵ

کوردستان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی پەروەردە: تاقیکردنەوەکان دەست پێدەکاتەوە

هەرێم نیوز

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت:"لە هەفتەی ئاییندەوە تاقیکردنەوەکان لە قۆناغی 4 ی بنەرەتی تا 12 ئامادەیی دەستپێدەکەنەوە.

لەڕاگەیەنراوێکدا لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکانی وەزارەتی پەروەردە رایگەیاندووە:"لە هەفتەی ئاییندەوە تاقیکردنەوەکان بەپێی چەند خشتەیەک دەستپێدەکەنەوە.

هاوکات بەمشێوەیە ئاماژەی بە شێوازی تاقیکردنەوەکان کردووە:

1- تاقیکردنەوەی وەزاری ( خولی یەکەم ) پۆلی 12ی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانیەوە بە گوێرەی خشتەی هاوپێچکراو دەبێت.
2- تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆیەمى بنەڕەتی ( خولی دووەم) بە گوێرەی خشتەی هاوپێچکراو دەبێت.
3- تاقیکردنەوەکانی پۆلە ناکۆتاکان لە پۆلی 4 ی بنەڕەتی تا 11 ی ئامادەیی حکومی و ناحکومی - سیستمی وەزارەتی پەروەردە- ( خولی دووەم) ، لە 21ی 6ی 2025 تا 6 ی 6ی 2025دەبێت.
4- خوێندنگە حکومی و ناحکومیە (خۆماڵیەکان و نێودەوڵەتیەکان ) بەگوێرەی ئەو خشتەیەی خوێندنگەکە دایدەنێت لە هەفتەی ئاییندەوە تاقیکردنەوەکان دەستپێدەکەنەوە .

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 13ی6ی2025، بەهۆی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل-وە، لەبەر بەرژەوەندی گشتیی وەزارەتی پەروەردە سەرجەم تاقیکردنەوەکان لە خوێندنگە حکومی و ناحکومییەکان بە خوێندنگە ناحکومییە نێودەوڵەتیەکان و تاقیکردنەوەکانی وەزاری پۆلی 12ی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانیەوە و تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی خوێندنگە حکومی و ناحکومیەکانیشی بۆ هەفتەی داهاتوو دواخست.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP