دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 14/05/2025

ترەمپ بۆ ولاتانى کەنداو دەبێتە سەکۆی گۆڕانکاریی و چنینەوەى بەرهەم

هەرێم نیوز
سەرلەبەیانى رۆژى سێشەممە 13ـى ئایارى 2025 دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بەمەبەستى سەردانیکردنى بەشێک لە وڵاتانى کەنداو لەڕێوڕەسمێکى ئەمنیی توندوتۆڵدا لە عەرەبستانى سعودییە دابەزیی و بریاریشە چوار رۆژبمێنێتەوە ومڕۆش سەردانى دەوحەى پایتەختى قەتەری کردو و واش چاوەڕێدەکرێت سەردانى عومانیش بکات ودواى ئەوانیش سەرێک لە تورکیاش بدات و بەشداریی لە کۆبوونەوەیەکى تایبەتدا بکات کە پەیوەستە بە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکراینەوە، کاتێکیش رۆژنامەنووسان لێیان پرسی سەردانى ئیسرائیل ناکات، لە وەڵامدا گوتى سەردانەکەم سودێکى باشى بۆ ئیسرائیل دەبێت، نەشچم گرنگ نییە.

بژمێرەکەى بەردەم ترەمپ و قاوە خواردنەوەکەى: چاوى بەشێکى زۆر لە میدیاکاران لەسەر وردو درشتى جموجووڵەکانی ترەمپ بوو، ئەوان سەرەڕای چاوگێڕانە لەناکاوەکانى گوتیان قاوە عەربییەکەى نەخواردووەوە و ئەوەش لاى عەرەبەکان نیشانەى نائارامی میوان نیشاندەدات وپێیان وایەو ئەوەى قاوەیان نەخواتەوە لێیان توڕەیە، بەڵام هەندێک لەمیدیا کاران گوتیان دواى ئەوەى قاوەکەى لەسەر مێزەکە داناوە دواتر خواردویەتیەوە، لەگەڵ ئەوەشدا چاوی بەشێک لە میدیاکان چووە سەر بژمێر -حاسیبە- یەک کە لەسەر مێزەکەى بەردەمیان هەبوو، ئەوەش بەواتای حسابات و ژمارەو داتایەکی وردە کە ترەمپ خۆی دەیەوێت لە پەیوەندییە ژمارەییەکانی نێوان وڵاتەکەى و کەنداو ئاگاداربێت، سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن وێڕاى ئیلۆن مەسک سەرۆکی چەندین کۆمپانیاى جۆراوجۆری ئەمریکی لەگەڵ خۆی هێناوە و تەنها لە سعودییە چاوى بە چل کەسایەتی ئابورى و سیاسی کەوتووە و وەزیری بەرگریی و دەرەوە و گەنجینەکان و چەندین گەورە بەرپرسی دیکەى لەگەڵ خۆی هێناوەتە ناوچەکە و دەیەوێت لەکاتى گەڕانەوەدا بە دەستى پڕوە پێ بنێتەوە سەر خاکی وڵاتەکەى.

سەردانى مێژوویی: بەگوێرەى سەرچاوە ئەمریکی و سعودییەکان ئەم سەردانەى ترەمپ پەیوەندییەکانى نێوان ئەمریکا و وڵاتانى کەنداو دەباتە قۆناغێکى نوێوە، رۆژنامەی شەرقلئەوسەتیش نوسیبووى دەکرێت بگوترێت سعودیەى پێش سەردانەکە و سعودییەى دواى سەردانەکە، یەکێک لەو گۆڕانکارییە سەرەکییانە دروستکردنەوەى پەیوەندییە بەهێزەکانى ئاسایش ، ئابوورى، تەکنۆلۆژیاى نێوان هەردوو وڵاتە و بەشداریکردنى ترەمپ لە دیدارى وەبەرهێنانى سعودی و ئەمریکی دا پەیامێکى ئێجگار گەورە بوو، پادشاى سعودیەش گوتى وڵاتەکەى کارەکەى کاریگەریی زۆری لەسەر ناوچەکەو جیهانیش هەیە و تەنانەت دەتوانێت رۆڵ بگێریت لە ئاشتەوایی نێوان روسیا و ئۆکراین، بەگوێرەى سەرچاوەکان ترەمپ سەردانى تورکیاش دەکات و لەوێ چاوى بە زلنسکى دەکەوێت لەبارەى پوتینیشەوە گوتى نوێنەرى ئەو دەبینم نەک خۆی و پاڵێک بە پرۆسەى ئاگربەستى نێوان ئەو دووڵاتەشەوە دەنێت و باس لەوەشدەکرێت ستیڤن ویتکۆف نوێنەری ترەمپ بۆ گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران بەشداریی کۆبوونەوەکانی تورکیاش دەکات.

ترەمپ و شەرع: لەسەر پشتى فڕۆکە سەرۆکایەتیەکەش ترەمپ گوتى قسەم لەگەڵ ئیسرائیلییەکان کردووە، جەختى لە گوتەکانى کردەوە کە لە سعودیە کردى و گوتی سەرجەم سزاکانى سەر سوریا هەڵدەگرم، گوتیشى دواى ئەوەى لەگەڵ ئەرۆدغان کۆبوومەوە هۆکارەنى ئاشکرا دەکەم، لەبارەى دیدارەکەى لەگەڵ ئەحمەد شەرعیش گوتى: گەنجێکى سەرنجڕاکێش و بەهێزە، رابوردوویەکى بەهێزى هەیە، هەلێکى گەورەى لەبەردەستدایە بۆ ئەوەى بتوانێت سوریا بونیاد بنێتەوە و دەستى پێوەى بێت.

رێککەوتنى ئیبراهیمی: لەبارەى ئاسایی کردنەوەى پەیوەندییەکانى نێوان وڵاتانى کەنداو لەگەڵ ئیسرائیل کە بە رێککەوتنى ئیبراهیمى بەناوبانگە لەم سەفەرەى ترەمپدا زۆر جەختى لێدەکرێتەوە و ئەوانیش بەهەندێک وردە مەرجەوە هیچ لارییەکیان نییە و تەنانەت ئەحمەد شەرعیش دانى پێداناوە و تەنها گوتوویەتى کاتمان پێویستە. دوو کاتژمێرى دوو قۆڵیی: بەگوێرەى سەرچاوە عومانییەکان ترەمپ و شێخ تەمیم دوو کاتژمێر بە تەنهایی کۆبوونەتەوە و دواى تەواوبوونى کۆبوونەوەکەش ژمارەیەک رێککەوتنیان واژۆکردووە، سەرچاوەکان باس لەوە دەکە بەبەهاى 200 ملیار دۆلار قەتەر 160 فرۆکەى بۆینگ و فرۆکەى بێفرۆکەوانى ئەمریکى دەکڕێت، ترەمپ گوتى باسێکمان لە ئێرانیش کردووە، كۆشكی سپی: تره‌مپ له‌ قه‌ته‌ر رێككه‌وتنێكی به‌ بڕی زیاتر له‌ 1.2 تریلیۆن دۆلار زامنكردووه‌.

لەبارەى بەخشینى فرۆکە تایبەتەکەى عومانیشەوە گوتى : کێ هەیە دیارییەکى وا رەتبکاتەوە، بەگوێرەى یاسا بەرکارەکانى ئەمریکا هیچ سەرۆکێک بۆی نییە دیارى تایبەت وەربگرێت و هەرچییەکیش هەبێت دەچێتە نێو لیستى موڵک و ماڵی سەرۆکایەتییەوە نەک موڵکی شەخسی، گوتیشى فرۆکەکە وەردەگرم بەڵام بەکارى ناهێنم...



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP