هەرێم نیوز
وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، "سەرکردایەتی ئێران ئاگادار دەکەمەوە لە دابینكردنی چەك و پارە بۆ حوسییەكان"، دەشڵێت، "ئەوەی بە حــ.ـیزبـ.ـوڵڵا حـ.ـەماس و ئەسەد و حوسییەکانمان کرد بە تارانیشی دەکەین".
یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، ئەمڕۆ هۆشداریی دایە ئێران لە پاڵپشتیکردنی حوسییەکان، لە رووی دارایی و چەکەوە.
بەگوێرەی دەستەی پەخشی ئیسرائیل، کاتس رایگەیاندووە: سەرکردایەتی ئێران ئاگادار دەکەمەوە کە حوسییەکان ئیداردەدەن و پارەو چەکی بۆ دابین دەكەن.
وتوشیەتی: سەردەمی گروپە پرۆكسیەكان (گروپە چەكدارەكانى هاوپەیمانی ئێران) کۆتایی هاتووەو میحوەری خراپەکاری روخاوە.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل جەختیشی لەوە کرد، ئەوەی بە حزبوڵاو حەماس و ئەسەد و حوسییەکانمان کردووە، بە تارانیشی دەکەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، حوسییەکان روبەڕوی گورزی توند دەبنەوە ئەگەر بەردەوام بن لە هێرشەکانیان بۆ سەرمان و، سوپای ئیسرائیل ئامادەیە بۆ هەر ئەرکێک.