دواین هەواڵ

کوردستان‌

 03/05/2025

ئەو گەنجەی خوشکەکەی بە ١١ فیشەک کوشت دەستگیر کرا

هەرێم نیوز

لە شاری هەولێر کچێک بە چەک لەلایەن براکەیەوە کوژرا. پۆلیسیش رایدەگەیەنێت، دەستبەجێ تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: دوای ئەوەی ئەمڕۆ ڕێکەوتی (۳-٥-۲۰۲٥) ئاگادار کراینەوە بە ڕووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دەستمان بە لێکۆڵینەوە کرد.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتوە، لە لێکۆڵینەوەکاندا بۆمان دەرکەوت کەوا کچێک بەناوی (ن. ٲ. ع) لەلایەن براکەیەوە بەناوی (ع. ٲ. ع) لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوژراوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، دوای کەمتر لە دوو کاتژمێر تۆمەتبار لەلایەن تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس دەستگیر کرا بەپێی ماددە (٤۰٦) لە یاسای سزادان و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP