دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 02/05/2025

یەکەمین حاڵەتی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمارکرا

هەرێم نیوز

یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا. ئەمەش دوای بوونی ژمارەیەکی زۆری نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە شارەکانی دیکەی عێراق و ژمارەیەک لە حالەتەکان لە شاری کەرکوک و بوونی گیانلەدەستدان بەو نەخۆشیە.

ئەمڕۆ هەینی، سەرکار سورچی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند: دوای بەدواداچوون و پشکنین بۆ نەخۆشێکی گومانلێکراو لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو. ئەمڕۆ دوای دڵنیابوونەوە و پشتڕاستکردنەوەی پشکنینەکان یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا.
 
دەشڵێت: تووشبووەکە هاوڵاتییەکی شاری کۆیەیە، تەمەنی 42 ساڵە و پیشەی گۆشتفرۆشە. لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت و دۆخی تەندروستی تا ئێستا جێگیرە. 

ئاماژە بەوەشکراوە: داوا لە هاوڵاتیان دەکەین و جەخت دەکەینەوە لەسەر جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، لەکاتی هەبوونی نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ پێویستە تیمەکانی ڤێترنەری ئاگاداربکەنەوە. یان هاوڵاتیانی بەرکەوتووانی بەخێوکردنی ئاژەڵ یان بەرهەمەکانی ئاژەڵ لەکاتی بوونی هەر نیشانەیەکی ناتەندروست، سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP