هەرێم نیوز
ئەمڕۆ هێزێكی گەورەی سوپای ئەمریكا لەهەرێمی كوردستانەوە گەیشتە رۆژئاوای كوردستان و لە شاری حەسەكەی سوریا جێگیر كران.
ناوەندی چاودێری سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ هەینی هێزێكی زۆری ئەمریكا كە لە (70) ئۆتۆمبێلی سەربازی پێكهاتوون لەهەرێمی كوردستانەوە ڕووە و بنكەی (قەسرك) ی شاری حەسەكەی ڕۆژئاوای كوردستان چوونە.
پێشتریش هێزێكی تری (70) ئۆتۆمبێلی لەهەرێمی كوردستانەوە گەیشتبوونە بنكەی رمێلانی سنووری شاری حەسەكە كە بار هەڵگرەكان چەك و جبەخانەو سووتەمەنی و پێداویستی پزیشكیان هەڵگرتبوو.
جووڵەی ئەو هێزانەی ئەمریكا لەنێوان باشووری كوردستان و ڕۆژئاوا لە كاتێكدایە كە هەفتەی رابردوو پنتاگۆن كەمكردنەوەی هێزەكانی خۆی راگەیاندبوو لە سوریا لە دوو هەزار سەربازەوە بۆ هەزار سەرباز.