دواین هەواڵ

جیهان‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەحمەد شەرع نامەی بۆ ترەمپ ناردووە و داوای پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیلیش دەکات

هەرێم نیوز

کۆری میڵز، ئەندامی کۆماریخوازی کۆنگرێسی ئەمریکا کە لەم دواییانەدا گەشتی دیمەشقی کرد و لەگەڵ سەرۆکی کاتیی حکومەتی سوریا کۆبووەوە، ڕایگەیاند کە لەگەڵ ئەحمەد شەرع مەرجەکانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل و هەڵگرتنی سزاکانی سەردەمی بەشار ئەسەدیان تاوتوێ کردووە.

بە گوتەی میڵز، ئەحمەد شەرع خواستی خۆی بۆ بەشداریکردن لە "رێککەوتنەکانی ئیبراهیم" دەربڕیوە.

ئەم ڕێککەوتنانە پێشتر ڕێگەی خۆشکردبوو بۆ ئەوەی ئیسرائیل پەیوەندی لەگەڵ ئیمارات، بەحرەین، مەغریب و سودان دابمەزرێنێت.

کۆری میڵز وتی گەشتەکەی فەرمی نەبووە و وەک شاندێکی کۆنگرێس بەڕێوەنەچووە، بەڵکو بە شێوەیەکی تایبەت بەڕێوەچووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی، گفتوگۆکان زیاتر لەسەر ئەو هەلومەرجە بوو کە دیمەشق ئامادە دەبێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە، هەروەها چ چاوەڕوانییەک لە واشنتۆن هەیە بۆ هەڵگرتنی سزا ئابوورییەکانی ئەمریکا کە لە سەردەمی ڕژێمی ئەسەددا سەپێنراون.

میڵز ئاماژەی بەوەشکرد، بەنیازە دۆناڵد ترەمپ و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی لەبارەی ئەم کۆبوونەوانە ئاگادار بکاتەوە و نامەیەکی تایبەتیی شەرع بۆ ترەمپ بگەیەنێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP