دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 رۆژ پێش ئێستا

پێشبینی دەکرێت کەشوهەوای سبەینێ خۆڵبارین بێت

هەرێم نیوز
شارەزایەكی كەشناسی پێشبینی دەكات، سبەینێ لە هەولێر و چەند ناوچەكی دیكەی هەرێمی كوردستان دیاردەی خۆڵبارین دروست ببێت.

 هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای كەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، پێشبینی دەكرێت لە کاتەکانی عەسر بۆ ئێوارەی سبەی دووشەممە ئاسمان بگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و کەشێکی ناسەقامگیر و تاوەبارانی بەهاری و هەورەبروسکە و تەرزە بەشێک لە ناوچه شاخاوییەکانی دهۆک و سۆران و ڕاپەڕین و سلێمانی و ناوچەکانی باشوور و رۆژئاوای عێراق بگرێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بارانبارینەكە بەشێوەی تاوەبارانە و هەڕەمەكییە، بۆیە مەرج نییە لە هەموو شوێنێك باران ببارێت.
باسی لەوەشکرد، ئەگەری خۆڵبارین لە ناوچەكانی رۆژئاوای هەرێمی كوردستان بەتایبەت لە هەولێر و و دهۆك و مووسڵ هەیە.

سەبارەت بە پلەكانی گەرماش، شارەزاكەی كەشناسی ئاماژەی دا كە پێشبینی دەكرێت سبەی دووشەممە پلەكانی گەرما 2 پلە بەرز ببنەوە. جەختیشی كردەوە كە لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا پلەكانی گەرما زیاتریش و بگرە بەشێوەیەكی بەرچاو بەرز دەبنەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP