هەرێم نیوز
دەیان پەرلەمانتاری عێراق داوای ڕێگری لە هاتنی سەرۆکی دەسەڵاتی سوریا بۆ عێراق دەکەن، ئه‌مینداری گشتیی عه-سائیب ده‌ڵێت" سه‌ردانی ئەحمەد شەرع بۆ عێراق کاتی نەهاتووە".
بە گوێرەی میدیاکانی عێراق ٥٠ پەرلەمانتاری عێراق واژۆیان كۆكردوەتەوە بۆ ئەوەی پەرلەمان بڕیارێك دەربكات بۆ رێگری لە هاتنی ئەحمەد شەرع، سەرۆكی کاتی دەسەڵاتی سوریا بۆ عێراق.
لای خۆشییەوە قه-ی‌س خه-زعه-لی، ئه‌مینداری گشتیی عه-سائیب له په‌یامێكدا ڕایگه‌یاندوه، سه‌ردانی ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی دەسەڵاتی سوریا بۆ عێراق كاتی نه‌هاتوه و زوه، چونكه ئه‌گه‌ر یاسای عێراقی جێبه‌جێ بكرێت، شه‌رع له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت به‌و پێیه‌ی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووه.
بڕیار وایه كۆبونه‌وه‌ی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی له به‌غدا به‌ڕێوه بچێت و محه‌ممه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له میانی به‌شداریی له نۆیه‌مین دیداری سلێمانی له پانێڵێكدا ڕایگه‌یاند، ئه‌حمه‌د شه‌رع، به فه‌رمی بۆ كۆبونه‌وه‌كه بانگهێشت كردوه