جەلیل ئازادیخواز
بنەما
هزریەکانی شارستانی ڕاستە بەبێ دانەبرانە هەمیشە لە گەشەدا نین. بەسرووشتی
یاساکانی گەشەو دەوەرانی بوونی هەموو مێژوو ، بە فۆرمێکی بازنەیی و دەوەرانی و
لەگەڕانی بێ پسانەوە دا، زەمەن مەندی خۆیان دەپارێزن. هەروەها قەڵای زەمەنیش
بەمانەوەی خۆیان لە فۆرمەکانی مێژوو، گێڕانەوەی مێژوویی، پەیوەندی کۆمەڵایەتی و
فەرهەنگی گشتیدا زامن و دەستەبەردەکەن، بەڵام ئەم مانەوە و دەوەرانە دانەبڕاو
وسەرکوتکراوە. زۆرجار هەوڵی وشیارانە بۆ پەردەپۆشکردن و شاردنەووە و
لەبیربردنەوەیان دەدرێ و دراوە.
رازی مانەوە و ناو هەناویبوونی، دوودیاردە و
بەریەکەوتنێکی نەخوازراوی بەرێکەوتی دووچەمک لەدووجیهانی زەینی و مەعریفی
جیاوازەدا، کە حەتمەن روودەدات و خۆڵەمێشی سوتانەکان و وێرانی لەبیرکردنەکان
هەڵدەتەکێنێ ،و جارێکی تر سەر دەر دێنێتەوە. لەڕاستیدا ڕازێکی دیکەی مانەوەو
سەرهەڵدانەوەی کۆنە سەرمەشقەکانن(١) سەرهەڵدان و کارابوونی ئەمانە ناتوانێ
ڕێکەوتێکی ئانی بێت. بێگومان ڕیشەیەکی دێرن و پێشتریان هەیە بۆیە دەتوانن لە
رەفتاری گشتی جەماوەردا بمێننەوە و هەتا ببنە بەشێک لە تەجرووبەی گشتی و
هاوبەش.
بنەمای دەسەڵات لەسەر ئەم بڕگەیە ڕۆنراو و وەستاوە، کە سوڵتە دەخوازێی و
جیهان ژینی هەنووکە وادیزاین دەکات، کە بکەر(٢) بەشێکی دانەبڕاوی مێژوویی فەرمیی و
ئەو گێڕانەوە مێژوویە بێت، کە خۆی بەفەرمی دەیناسێ و دەگێڕێتەوە. ڕوونە لەم
ڕەوەندەدا هەزاران هەقیقەتی کەتمانکراو وسەربڕاو بە لەبیربردنەوە سپێراو هەن.
دەرکەوتنیان کارەساتە و هەر هێزو کەسێ لەسەریان بوەستێ و هەوڵی دەرخستنیان بدات
تێکدەر وناشارستانی و دژە ژیانە. لەراستیش دا هیچ نییە جگە دژەباو و ژین دۆست و
ئازادی ویست.
خانا و نالی دژەباون. بە مانای فەلسەفی وشە لە شوێن هەڵتەکاندنی باو
و گێڕانەوە مێژوویە فەرمیەکانی دەسەڵات لەکوردستان دا ،کە بێ گومان داگیرکەرو
تێکدەر و شێوێنەری بونی کوردانە. بونێکی بەخۆ وەستاو. خاوەن وشیاری گشتی کە
مێژوویەکە، هەوڵی سڕینەوەی دەرێ لە رێگای دیزاینی جیهانی داگیرکەر و سەپانی
گێرانەوەی داگیر و بە مەعریفەکردنی هەموو ڕەوایەتەکانی خۆی. جۆرێ
تانوپۆی ئەم جیهانە چنراوە کە بوونەوەری کوردیی بەردەوام و بێ پسانەوە لەم جیهانە
مەعریفیە سەپاوەی داگیرکەراند پێناسەدەکرێت و خۆی پێناسە دەکات. جیهانێکی زەینی
واکە خۆبوون بۆ کورد تەنیا لە هەناوی ئەودا گونجاو و شیاوە. بوونی ئێمە دەسەلمێنێ
و بۆ هەر خۆ نمایشکردنێ لەبری گەڕانەوە بۆ خۆ، دەمان گەرێتەوە بۆ سەر خۆی.
لەم
بوون و ناسینەدا هەم خاوەنی ناسینی وەهمی و هەم بوونێکی بەو وەستاوین . خانا و
نالی ڕێک ئەم پرۆسە هەڵدەوەشێننەوە. فۆرمێک لەگێڕانەوە دەکەنە ئاسۆی
بەرژەوەند، کە دژەباوە و هەموو جمگە دابڕاوەکانی مرۆڤی کورد جارێکی تر دەدۆزنەوە،
و بە فۆرمی شیاوی سەردەم لە هەناوی مەعریفەیەکی کوردانەدا بەرجەستەی دەکەنەوە.
خانای قوبادی لە زۆر ڕەهەندەوە شیاوی لەسەر وەستانە. من بۆ خۆم وای دەبینم کە خانا
نە باجەلانییە و نەش باوەجانی. خانا بەڕەچەڵک جافەو بە ئاینیش دەبێ یاری بێت و سەر
بەهۆزێکی بەناهەق بە سەیدکراوە کە دەچنەوە سەر پیری شاهۆ و داستانی پیری شاهۆش
دەزانین . لەبەر هەندێ هۆ جارێ واز لەوبابەتە دێنم . تەنیا لەسەر نوویسن و
کارەکانی شتێک دەلێم ئەو شیعرە نەمرەی لەسەر زوان. یەکەم بابەت ئەوەیە خانا بۆ روو
دەکات لە شیرین و خەسرەو چ وەک وەرگێران و چ وەک ئافراندنێکی نوێ. ئەوانەی شیرین و
خەسرەوی خاناو نیزامی گەنجوییان خوێندبێتەوە، لەجیاوازی و ئافراندنەکانی خانا لەم
بوارەوە دەگەن.
دەڵێن ؛ وەرگێڕان ئافراندنێکی نوێیە لە زمان دا ئەم ڕستە
لەراستیدا رەهەندێکی قووڵی فەلسەفی هیە، هەم لەسۆنگەی ماریفەناسیەوە، هەم لەسۆنەگی
بوون ناسیەوە. هەر زمانێک بۆ خۆی جیهانێکی ماریفی و بوونی تایبەتە بەخۆیی هەیە.
وەرگێران ئەگەر نەتوانێ ئەم جیهانە بەرجەستە و وانووێنەکاتەوە هەرگیز
سەرکەوتوونابێ و ئەمەش واتە ئافراندنی نوێ لەزماندا. خانا، نیزامی دەناسێ و
رەچەڵەکی خۆیی و نیزامی لەراستیدا هەریەک ڕەچەڵەکە. جیهانی زەینی خانا و نیزامی
یەک جیهانە، بەکەمێ گۆڕانی زەمەنییەوە.
ئەمە گەورەترین هۆیە خانا دەست بۆ شیرین و
خەسرەو دەبات. خانا لە زەمانی خۆیدا قورئان دەکاتە کوردیی وەک باوە. لەسەر ئەم
بەکوردیی کردنەی قورئان دەکەوێتە بەر پلار و هێرش ومەترسی کۆلکە زانایانی سەردەمی
خۆیی و ناچاردەبێ
هەڵبێت
بۆ دەرباری(ئەردەڵان) و لەوێ پەنابگرێت. زۆر بەڵگە هەیە کە ئەردەڵانەکان یاری بوون
و زوانی دەرباریشیان هەر هەورامی بووە. لەمەڕ ئەوەی کەدەڵێن؛ خانا چووە بۆ باشوور
بۆ دەرباری بابان هچ بەڵگەیە نییە، یامن نەم دیوە. لەسەر شیرن و خەسرەوی
نیزامی لە وتارێکی تردا بە ناوی (ئایا شیرین دەگەڕێتەوە کرماشان و نیزامی ماد) ئەو
باسەم کردووە ئەێستا ناچمەوە سەری. لێرەوە ئاماژەیەک بەم چوارینەی خانا دەدەین و
بەو پێشنەوە کەمێکی لێ دەدوێن.
ئەم
دەقەی خانا بە زۆر جۆر نووسراوەتەوە، کە من نامەوێ ئەوانە بێنمە بەرباس و
بابتەکەشم ئەوە نییە.تەنیا پێم باشە کە بەم شێوەی خوارەوە بینوسمەوە؛
هەرچەن
مەواچان فارسی شەکەرەن
کوردی
جە شەکەر بەڵ شیرین تەرەن
یەقینەن
جە دەور دونیای پڕ ئەندێش
دلشادەن
هەرکەس وە زوان وێش
لێردەدا
خانا رێک گێرانەوەی باو کە دژە کوردە تێکدەشکێنێ.مێژووی باو گێرانەوەی فەرمی
سوڵتەی داگیرکەر. فارسی دیزانێکی شەنگ و شیرین دەکات و بە گەرووی
داگیرکراوانیدا دەکات.[فارسی وەک زمان و فەرهەنگ و هەرچی کە هەیە لێردا
تەنیا لە دۆخی داگیرکەردا دەکەوێتە بەر باس]دۆخێ کەتنیا زوان و فەرهەنگت
ناسڕێتەوە.
نا، داگیرکارییەکی کۆرەهەندە. خانا نالێ؛ فارسی شەکەرە. ناشیەوێت لە
روانگەیەکی بەرتری خوازانەوە لێبدات. هێندە دەڵێ؛ دەڵێن؛ شەکەرە. بۆ ئاخاێوەرێکی
فارس ئەمە زۆر ئاساییە کەوابێت،بەڵام ئەم دۆخە،کە فارسی تیایدا بەشەکەر پێناسە
دەکرێ دۆخێکە، کە داگیرکراوە فارسیش داگیرکەرە، بۆ داگیرکراو وادیزانین دەکرێ. چ
کوردێک یا نەتەوەیەکی ترهەیە کە بەلایەوە ئاسایی نەبێ وەک دەڵێن؛ بەدیهی نەبێت، کە
زوانەکەی شیرینە.؟
ئەم دیزاینە و بەشەکەر کردنەی فارسی بۆ سڕینەوەی ئەوی ترە کە
کوردییە. خانا بە رەدکردنەوەی ئەم قاوە باوە. جیهانێکی مەعریفی و بوونێک
رەتدەکاتەوە نە جیهانی ئەوە نە بوونی ئەو. ئەو بوون و جیهانێکی مەعریفی بەخۆ
وەستاوە. ئەوەتا دەڵێ؛ کوردی بێگومان لە شەکەر شیرینترە،کە لێرەدا شەکەر فارسیە.
جیهانی من بۆ من لەوجیهانە گرنگتر و رەنگین ترە. کێشەکە نە لەسەر زوانە و نەتەنیا
کولتووریە، بابەتەکە کۆڕەهەندە بۆیە خێرا دەڵێ؛ لەجیهانی ئەندێشەکاندا واتە
لەجیهانە مەعریفەکەدا، کە رەنگاڵەو زۆر ئاراستەیە جیهانی ئەندێشەی من واتە جیهانی
ناسین و بوونی من ،جیهانی خۆمە ،جیهانی تایبەتی من کە ئەزموونی کۆ و تاکی من پێکدێنی
و لەو جیهانە جیاوازە.هەر بوونێک هەرجیهانێک سەرەڕای ئەوەی کە جیهانێکی فەرهەنگی و
مەعریفیە جیهانێکی بوونە، کە ئەزموونی بوونەوەرەکانی کەمرۆڤە، تایبەتی خۆی
هەیە.دڵشادەن هەرکەس وە زوان وێش.
ئەز لەشوێنێکدا دەڵێم؛ هیچ شتێک لەدەرەوەی زمان
بوونی نییە. ئەم زوانەی کەخانا باسی دەکات جیهانی خانایە بەهەموو ڕەهەندەکانیەوە
کە نیشتمان و دین بەشێکی ئەم جیهانەن.خانای قوبادی بە واتەیە لەنێوان
ساڵانی[١٧٠٤تا١٧٧٨ ]ژیاوە.
نالی
پێموایە بۆهەمووان ناسراوە. دەورانی نالی رۆژگاری مەرگ و توانەوەی بوونی کوردە .
سەردەمی ڕووداو و کارەساتە گەورەکانە. دونیای سیاسەت و دەسەڵات و هزریی کوردیی لە
گۆڕان و رووداوی یەکجار گرنگ و چارەنووس سازدایە و بەهەراوی دۆخی گۆڕان بە خۆیەوە
دەبینێ.
دوو میرنشینی گەوورەی کورد بابان و ئەردەڵان بە دوو ڕوانگەو تێگەی فکری
تارادەیەکی زۆر جیاواز، فەرمانڕەوای بەشێکی زۆری کوردستانن. هەر لەسەردمی نالی
خۆشیا هەردووکیان دەروخێن زۆرجار دۆست و زۆرجاریش لێکراسا و ناتابە و شەڕگێڕن بە
یەک.دەسەڵاتە داگیرکەرەکانی کوردستان. سەفەویی و عوسمانی بەچرکەش چاو لەم میرنشینە
کوردیانە خافڵ ناکەن، و بێ پسانەوە هەوڵی داگیرکردن و سڕینەوەیان دەدەن.خۆ خۆریی و
شەڕی خۆکوژیی و سڕینەوەی یەکتری تەشەنەی کردووە و دەسەڵاتە داگیرکەرەکانی کوردستان
ڕەخنیەیان کردۆتە هزر و پێکهاتەی ئەم میرنشینەکوردستانیانە. وشکبیری و پەڕگیر دینی
وجیابیر کوژی پەرە دەستێنێ و داگیرکە تە ناننەت دەست دەخاتە، ئاین و کولتوور و
بوونی ماریفی کورد و تاڕادەیەکی زۆریش سەرکەوتوو دەبێ، تائاستێ کە دین دەگۆرن و
خاوەن بیرو هزرمەندانی کورد ڕاوەدوو دەنێن و لە کوردستان کۆچیان پێ دەکەن.
گۆڕینی
دینی یاری و ڕاوەدوونانی مەولانا خالید و سەرهەڵگرتنی نالی خۆشی هەموو بەرئەنجامی
ئەم دۆخە نەخوازرا و سەپاوەی داگیرکەرانی کوردستانە، بەسەر هەردوو میرنشینی
کوردستاداندا. لەراستیدا و من وای بۆدەچم شۆرشی فکری مەولانا زۆرتر وڵام
دانەوەیەکە بە گۆڕینی دینی کوردی یاری لەدەرباری ئەردەڵان و زاڵی سونیگەری عوسمانی
لە دەرباری ئەردەلاندا. کەدەخوازێ لەم رێگەیەوە هەم ڕیفۆرمێکی مەزنی دینی بکات و
هەم فەرهەنگ وزمانی کوردیی لە هێرش لەناوبردنی تورک و فارسان دەرربازکات. ئەم
بابەتە زۆرگرنگەو بەتایبەتی و لەناملیکەیەکا بەوردی دەپەرژێمە سەری لێرە تەنیا
مەبەست ئاماژەیەکە بە ودۆخە و رۆژگارێ،کە نالی تیادا ژیاو مرد. هەرچەندە خاناش
بەشی خۆیی لەم دۆخ و رۆژگارە دیت و دژی وەستا.یەکەم شیعری کوردیی بەشێوەی کوردی
ناوەراست دەدرێتە پاڵ مەولانا خالید. هەرچەندە دەڵێن؛ کەسانێ پێش مەولانا ئەم
کارەیان کردووە، وەک شێخ حەسەنی گڵەزەردە(٣). نالی شەپۆلی هزری مەولانا و
سەروشکی کۆمەڵگا و پەلاماری مەعریفی تورک و فارس دەبینێ.
وەک خاوەن بیرو ئەگەر
ڕێگەم هەبێ دەلێم؛ وەک ڕەوشەنبیرێکی زەمانەکەی خۆی، لەو راستیە باش تێدەگات،کە
بابەتەکە تەنیا سڕینەوە و پاکتاوی کولتووریی و هزریی کوردن نیە، بەڵکو شەرەکە شەری
سڕینەوەی بوونی نەتەوەیەکە بەناو کورد ئەم شەڕە شەڕی مانو نەمانە . شەڕی
بوونی خۆسەروەریی و کۆیلەییە. پەیامێ کە مەولانا لەرێگای رچکەو هزرکەیەوە
بەکوردستاندا بڵاویکردە و بووە هەوێنی وشیارییەکی شیاو. ئەم ڕوانینە هەر ڕوانینی
نالیە،ئەڵبەت بەفام و فۆرمی نالی خۆیەوە. نالی هەناوی داگیرکەرانی کوردستانی باش
ناسیوە و لەم پرۆسەی ناسینەدایە گەشتۆتە ئەم روانینەکە بڵێ؛
ئێستەش
مەکانی ئاسکەیە کانی ئاسکان
یا
خۆ بووە بە مەلعەبەیی گورگ و لوورە لوور
سالم
بڵێ؛
ئەو
دەشتە جایی یاریی یارانی حوجرە بوو
یەکسەر
مەقامی ڕۆمییە هەروەک تەهی سەقەر
یا
بڵێ؛
ئەم
موڵکە نەزمی نابێ بەبێ زەبتی واریسی
بێ
ئەو بە قەسدی ئەم تەرەفە با نەکا سەفەر.
وابزانم
ڕوونترلەمە ئیتر دەربڕینێک نییە بۆ تەشەنەی شەڕو بەدفەڕی داگیرکەر و شەڕی مان و
نەمانی کوردستانیان. دۆخی زاڵی سەردمی نالی دۆخی فەخر بە زانینی تورکی و عەرەبی و
فارسی و لاساییکردنەوەی زمان و هزرو تێگە مەعریفیەکانی ئەو داگیرکەرانەی
کوردستانە. نالی بە فامکردنی ئەم دۆخە بەئاستێ لە خۆ وشیاریی گەشتوە کە دژ بەم
گێڕانەوە زاڵانە و فۆرمی زاڵی سەردەم بوەستێ . نەک لەیەک هۆنراوە و لەیەک شوێندا
لەسە زۆر جێگاو لە زۆر هۆنراوەدا دژی وشک سەریی و پەڕگیری و دەسەڵاتداری ماریفەی
داگیرکەران بوەستێ ،هەتا لەبەراورد کردنیش دا بە فامێکی کاڵ وکرچ و خۆ دۆرانێکی
دانێ بوکوردانێ، کە لاسایی ئەوان بکەنەوە و لەجیهانی زەینی ئەواندا کایەکانی بوون
و مانەوە و ماریفەی خۆیان رێکخەن.دەڵێ؛
تەبعی
شەککەرباری من، کوردی ئەگەر ئینشا دەکا،
ئیمتیحانی
خۆیە مەقسوودی، لە عەمدەن وا دەکا
یا
لە مەیدانی فەساحەتدا بە میسلی شەهسەوار
بێتەئەممول
بەو هەموو نەوعە زوبانی ڕادەکا
کەس
بە ئەلفازم نەڵێ خۆ کوردییە خۆکردییە
هەرکەسێ
نادان نەبێ خۆی تالیبی مەعنا دەکا
بێتە
حوجرەم، پارچە پارچەی موسوەدەم بکڕێ بە ڕۆح،
هەرکەسێ
کووتاڵ و پارچەی بێبەدەڵ سەودا دەکا
شیعری
خەڵقی کەی دەگاتە شیعری من بۆ نازکی
کەی
لە دیققەتدا پەتک دەعوا لەگەڵ هەودا دەکا
ئەم
دەقەی نالی لەزۆر ڕووەوە دەکرێت بخرێتە بەرباس و خوێندنەوەی جۆراو جۆری بۆ بکرێت.
بۆنموونە . نالی دەڵێ؛ تەبعی شەککەر باری من کوردی ئەگەر دەبێژێ لەبنەڕەتەوە
خاوەنی ئاخێزگەیەکی تۆکمەی وردی رەوانی بێژی و هزرییە، توانای کایەیی زوانی بەشێکە
لەم سروشتەی ئاخێزگەی زوانی من. جیهانی من. مانا خولقێن و ئافرێنەرە. لەم جیهانەدا
نەتەنیا گرنگی بە بەفۆرم دەدرێ هەموو فۆرمێک دەبێ زەرفیەتی هەڵگرتنی ئەومانا
ئافرینراوەی هەبێ ،کەزوانی من خەلقی دەکات بۆی. باس لە بەراوردکاری و بەریەکەوتنی
ئەندیشەکان دەکات. بەمانایە دوو تێگە دوو جیهان و دوو بوون بەباڵای یەک دەگرێت و
بێ هیچ داوەریەک دەڵێ؛ لەم پێکگرتنەدا ئەوی گرنگە ئافراندن و مانا بەخشینە بەژین و
بوون و خەلقی جوانی. بەروادێکی دووئاستەی هزر و زوان و جوانیناسی ئافرێنراوی خۆی
دەکات، لەگەڵ ئەوانەی کوردن و بە خەیاڵ لەزمانی داگیکەردا سەرقالی ئافراندن و
هەموو ئەوانەشی جیهان ژینی نالی،کەهەر جیهان ژینی کوردانە بە سوخرە دەگرن و خستۆیا
بەرپلارو دەلێ؛هەرگیز پەتک بەهەودا ناگات. پاشان لەروویی دەرونزانی و قیاس و
نەتیجەو لۆژیک و زۆربابەتی دیکەوە ئەم دەقەی نالی شیاوی کونجکۆڵیە، ئەمە سەرەرای
هونەری شیعری و جوانیناسی و زوان و خەیال و میتافۆر و زۆر شتی دیکەشەوە.
3-نەوشیروان
مستەفا لە مێژووی میرنشینی باباندا باسی چند کەس دەکات کە پێش سێ کوچکەی بابان و
مەولانا شیعریان بە شێوەی کوردی ناوەراست وەتوە لەوانە[ شێخ حەسەنی گڵەزەردە]
عابدینی جاف لەکەسیەتیەکانی یارسیی و ئاینی یارستانی
ساڵی [١٣٩٤ زاینی] بەشێوەی کوردیی ناوەڕاست شیعیری وتووە.
من
عاشقی خاوهندکارم عهشقی
یاره وا بێعارم
ئهمن
گراو شاو چوار یارم نوختە
خودا لهسهر زارم
ئهز
که وێڵ بووم له جێ و شارم بهڵهدمی
کرد شای شاسوارم