دواین هەواڵ

کوردستان‌

 05/03/2025

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سكاڵاكەی وەهاب هەڵەبجەیی رەتكردەوە

هەرێم نیوز 

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا، سكاڵاكەی (وەهاب مەجید باقی) ناسراو بە وەهاب هەڵەبجەیی، فەرماندەی هێزەكانی دژە تیرۆری (یەكێتی) رەتكردەوە، بەهۆی ئەوەی شێوازی تۆماركردنی سكاڵاكە لە تایبەتمەندی دادگاكە نیە. 

وەهاب هەڵەبجەیی، لە داداگای فیدراڵی سكالای لەسەر سەرۆكی پەرلەمان تۆماركرد، لەسەر یاسای روبەروبونەوەی تیرۆر كە لەپەرلەمانی كوردستان دەرچووە.

دادگای فیدراڵی رۆژی 29/10/2023 دیاریكرد، بۆ یەكەم دانیشتن تایبەت بە سكاڵاكەی بە وەهاب هەڵەبجەیی، ئەمڕۆ ش دوای نزیكەی ساڵێك چوارمانگ لە یەكەم دانیشتنی دادبینی لەسەر كەیسەكە، دادگا سكاڵاكەی رەتكردەوە.

وەهاب هەڵەبجەیی لە سكاڵاكەیدا داوای كردووە دادگا بڕیار بدات بە نادەستوری بوونی یاسای ژمارە (3)ی ساڵی 2006ی پەرلەمانی كوردستان تایبەت بە (یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە هەرێمی كوردستان)، داواشی كردووە هەر بڕیارێك لە سەربنەمای ئەو یاسایە لە دادگاكانی هەولێر دەركراون، بە نایاسایی و بەتاڵ لەقەڵەم بدات.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە رۆژی 4/6/2023 دادگای هەولێر لەسەر كەیسی هاوكار جاف بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ وەهاب هەڵەبجەیی و ژمارەیەك لە فەرماندەكانی دژەتیرۆر دەركرد.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP