هەرێم نیوز
وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ئەنجامی سەرژمێری گشتیی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان و عێراق ڕادەگەیەنێت.
بە گوێرەی ئەنجامەکانی وهزارهتی پلاندانانی عێراق کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوکرایەوە، کۆی گشتیی ژمارەی دانیشتووانی عێراق و هەرێمی کوردستان، 46 ملیۆن و 118 هەزار کەسە و لەو ژمارەیە سەدا 70.17ـیان دانیشتووی شارەکانن و لە بەرانبەردا سەدا 29.83ـیان دانیشتووی گوندەکانن.
هەر بەپێی ئەنجامەکان، کۆمەڵگەی عێراقی، کۆمەڵگەیەکی گەنجە، بەوپێیەی سەدا 60.44ی دانیشتووان تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 64 ساڵیدایە. ئەنجامەکانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق دەریدەخەن، سەدا 51.04ی دانیشتووانی عێراق خێزاندارن و سەدا 46ـیشیان زگورد (سینگڵن).
وەزارەتی پلاندانانی عێراق، لهبهرمهبنای سەرژمێریی گشتیی عێراق، كە لە 20ی 11ـی 2024 ئەنجام درا، چەند داتا و زانیارییەكی فەرمیی و گرنگی بڵاو كردەوە.
70.17% لە شار و شارستانی دەژین و 29.83% لە گوندەوار دەژین.
دابەشكاریی دانیشتوان بەپێی ئاستی تەمەن
ژێر 5 ساڵ 11.16%
لە 5 تا 14 ساڵ 24.74%
تەمەن 15 تا 64 ساڵ 60.44%.
65 ساڵ و زیاتر 3.66%
دابەشكاریی دانیشتوان بەپێی باری كۆمەڵایەتی (حاڵەتی خێزانداری)
سەڵت: 41.6%
هاوسەردار 54.01%
پیاو و ژنی لێك جیابووەوە (تەڵاق) 1.28%
پیاو و ژنی بێهاوژین 2.8%
پیاو و ژنی لێك جیاكراوە 0.24%.
ڕێژەی ئەوانەی لە رووی ئابوورییەوە چالاكن (15 ساڵ بەرەو سەر) 41.61%
ڕێژەی كاركەران لە كەرتی حكوومی و گشتی لە كۆی دانیشتوانی چالاكی ئابووری 38.25%.
ڕێژەی ئەو خێزانانەی یەكەی نیشتەجێبوونی خۆیان هەیە 72.15%
دۆخی ئابووری
· 41.61%ـی دانیشتووان لە ڕووی ئابوورییەوە چالاکن.
· 46.06%ـی دانیشتووان لە ڕووی ئابوورییەوە ناچالاکن.
· 38.25%ـی دانیشتووان لە کەرتی حکوومیدا کاردەکەن.
.پەروەردە
· ڕێژەی نەخوێندەواری: 15.31% (16.23% لە هەرێمی کوردستان).
· ڕێژەی ئەو قوتابییانەی (نێر) ناویان لە خوێندن تۆمار کردووە: 51.5%.
خزمەتگوزارییەکان
· 87%ـی دانیشتووان ئاوی خواردنەوە لە تۆڕی گشتی وەردەگرن.
· 96.3%ـی دانیشتووان کارەبایان هەیە.
· 96.9%ـی دانیشتووان پشت بە تۆڕی ئاوەڕۆ دەبەستن.
یەکەکانی نیشتەجێبوون
· 70.16%ـی خانووبەرە لەلایەن دانیشتووانەوە خاوەندارێتی دەکرێت.
· 72.15%ـیی خانووبەرە لە هەرێمی کوردستان خاوەندارێتی دەکرێت.