هەرێم نیوز
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایدەگەیەنێت، داوا له هاوڵاتیان دهكەین لهكاتی گهشتكردنیان له فڕۆكهخانهكان و دهروازه سنوریهكان تهنها كارتی بانكی خۆیانیان پێبێت و ههركهسێك كارتی بانكی كهسێكی دیكهی پێبێت ئهوا تۆمهتبار دهكرێت به سپیکردنەوەی دراو.
ئهمڕۆ سێشهممه، دەزگای ئاسایشی هەرێم له ڕاگهیهندراوێكدا چەند ڕێنماییەکی بۆ بەکارهێنەرانی (کارتە بانکییەکان لەکاتی گەشتەکانیان لە فڕۆکەخانە و دەروازە سنورییەکان بڵاوكردهوه و داوا دهكات گەشتیار جگە لەکارتی بانکی خۆی نابێت هەڵگری هیچ کارتێکی دیكه بێت، بەپێچەوانەوە تۆمەتبارە بەیاسای سپیکردنەوەی دراو و پارەدارکردنی تیرۆر ژمارە (39ی ساڵی 2015).
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
چەند ڕێنماییەک لەدەزگای ئاسایشی هەرێم بۆ بەکارهێنەرانی (کارتە بانکییەکان)لەکاتی گەشتەکانیان لە( فڕۆکەخانە و دەروازە سنورییەکان)
١- گەشتیار جگە لەکارتی بانکی خۆی نابێت هەڵگری هیچ کارتێکی تربێت، بەپێچەوانەوە تۆمەتبارە بەیاسای سپیکردنەوەی دراو و پارەدارکردنی تیرۆر ژمارە(٣٩ی ساڵی ٢٠١٥).
٢-ئەگەر گەشتیار هەڵگری چەند کارتێکی بانکی بوو کەبەناوی خۆییەوە نەبوو، گەشتیار و خاوەنی کارتەکان بەرپرسیارن بەرامبەر بەیاسا و کارتە بانکییەکان دەستی بەسەردا دەگیرێت و بلۆک دەکرێن.
٣-کڕینەوە یان بەکرێدانی کارتە بانکییەکان کارێکی نایاسایی یە، بەپێچەوانەوە مامەڵەکار و خاوەنی کارتەکە ڕووبەووی یاسا دەکرێنەوە.
٤- داواکارین لە هاوڵاتیان پارێزگاری لە بەڵگەنامە کەسییەکانیان بکەن، ڕێگە نەدەن بەکار بهێنرێت بۆ ئەم مەبەستە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش - سلێمانی
دەزگای_ئاسایشی_هەرێمی_کوردستان