دواین هەواڵ

جیهان‌

 7 رۆژ پێش ئێستا

ئەحمەد شەرع سەردانی سعودیە دەكات

هەرێم نیوز

لە یەكەم سەردانی رەسمیدا بۆ دەرەوەی وڵات، ئەمرۆ ئەحمەد شەرع سەرۆكی قۆناغی راگوزەری سوریا سەردانی سعودیە دەكات .

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ڕاگوزەری سووریا بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، بە سەردانێک بچێتە سعوودیە، ئەمەش یەکەم سەردانی فەرمیی شەرع دەبێت بۆ دەرەوەی وڵات لە دوای ڕووخاندنی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد.

 ئەحمەد شەرع لەم سەردانەیدا هەوڵی بە دەستهێنانی پشتیوانیی سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی دەدات، بە تایبەت دوای سەردانەکەی فەیسەل بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعوودیە بۆ دیمەشق لە 24ی مانگی ڕابردوو، کە بەڵێنی داوە لەگەڵ ئەمەریکا و ئەورووپا گفتوگۆ بکات بۆ ئەوەی سزا و گەمارۆکانی سەر سووریا هەڵبگرن تاکوو بتوانن ژێرخانی ئابووریی سووریا بنیاد بنێنەوە.

ئەوە لە كاتێكدایە ، لە چەند رۆژی رابردوودا ئەمیر فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە سەردانی سوریای كرد و لەگەڵ ئەحمەد شەرع كۆبووەوە ، رۆژی پێنج شەمەش هەریەك لە شا سەلمان بن عەبدولعەزیز و ئەمیر محەمەد بن سەلمان جێنشینی سعودیە پیرۆزباییان لە شەرع كرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی قۆناغی راگوزەری سوریا .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP