دواین هەواڵ

ئابوری‌

 22/01/2025

وەزارەتی دارایی فۆرمی درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بڵاوکردەوە

هەرێم نیوز

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان، ئەو فەرمانبەرانەی تەمەنی یاساییان تەواو كردووە و خاوەنی شەهیدی پلە یەك و دوون، ئاگادار دەكاتەوە كە دەبێت تا ڕۆژی پێنجشەممە فۆڕمێك پڕ بكەنەوە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە، لەسەر بنەمای جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق ژمارە (9)ی ساڵی 2014، و ئاماژە بە فەرمانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ژمارە (191) لە 15-1-2025، بڕگەی سێیەم لە خاڵی (2) هاتووە، ئەو فەرمانبەرانەی تەمەنی یاساییان تەواو كردووە و بەڵام خاوەنی شەهیدی پلە یەك و پلە دوون، پێویستە لەڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی ( 22-1-2025 ) تا کاتژمێر ( 2)ی ڕۆژی پێنج شەممە ( 23-1-2025) ئەم فۆڕمەی خوارەوە پڕ بکەنەوە تا داتاکانیان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ بکرێت ، بۆ ئەنجامدانی کاری پێویست بۆ بەردەوام بونیان لەخزمەت. 

https://forms.gle/YQHfnLc2hPoKioEy5



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP