دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 2 هەفتە

هەولێر؛ ئەم ساڵ بە کارتی زیرەک نەوت دابەش دەکرێت

هەرێم نیوز 

به‌ڕێوه‌به‌ری نەوت و کانزاکانی هه‌ولێر رایگەیاند، ئەم ساڵ جیاواز لە ساڵانی رابردوو نەوت دابەش دەکرێت، کارتی زیرەک بۆ خێزانەکان دروستدەکرێت و لە بەنزینخانەکاندا نەوت وەردەگرن

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 09ـی 1ی 2025، ئاری كاكه‌شین، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی هەولێر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بڕیاردراوە لەمەودوا نەوتی ماڵان لە رێگەی بەنزیخانەکانەوە دابەش بکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش کارتی زیرەک بۆ خێزانەکان دروستدەکرێت، کارتەکە زیاتر لە 10 ساڵ کاری پێدەکرێت.

وتیشی، بڕیارە لە 15 بۆ 20ـی ئەم مانگە بەغدا 50 ملیۆن لیتر نەوتی دیکە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، "تاوەکو مانگی 9ـی ئەم ساڵ لەکاتی دابەشکردنی نەوتدا کارتی زیرەکی هەموو خێزانەکان تەواو دەبن و لەو رێگەیەوە نەوت وەردەگرن". 

ئەمەش لەکاتێکدایە، هەرێمی کوردستان پێویستی بە زیاتر لە 268 ملیۆن لیتر نەوتە بۆ ئەوەی ساڵانە یەک بەرمیل نەوت بداتە هەر خێزانێک، تاوەکو ئێستا نزیکەی 250 ملیۆن لیتر نەوت بەسەر زیاتر لە ملیۆنێک خێزان دابەش کراوە، کە  دەکاتە 88% کۆی نەوتی دابەشکراو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP