هەرێم نیوز
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی (شه‌فه‌ق نیوز) ئه‌مڕۆ شه‌ممه زیاتر له 700 سه‌رباز و ئه‌فسه‌رى سوپای سووریا، هاتنه نێو خاكى عێراقه‌وه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئاگادار، زیاتر له 700 ئه‌ندام كه سه‌رباز و ئه‌فسه‌ریشیان تێدایه، له سوپای سوریا له ڕێگه‌ی قائیمه‌وه چونه‌ته ناو خاكی عێراقه‌وه دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقه‌وه ڕێگه‌یان پێدرا بچنه ناو خاكی عێراقه‌وه، به‌هۆی ئه‌و دۆخه ئاڵۆزه‌ی له سوریا دروستبوه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارێزگای ئه‌نبار، گه‌یشتنی یه‌كه‌كانی سوپای سوریای بۆ سنوری عێراق پشتڕاستكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هێزه عێراقییه‌كان به‌بێ ده‌ستوه‌ردانیان پێشوازییان لێكردون.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا به‌رپرسانی ناوخۆیی و سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان به ئاژانسی ڕۆیته‌رزیان ڕاگه‌یاندوه، "ده‌یان سه‌ربازی سوری به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان له ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی سنوریی قائیمه‌وه چونه‌ته عێراقه‌وه".
ئه‌مه له كاتێكدایه كه تا دێت گرووپه چه‌كداره‌كان به سه‌ركردایه‌تى (ده‌سته‌ى ته‌حریر شام)، ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى سوپای سووریا، كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ڕوانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، بڵاوی كرده‌وه: "سوپای سووریا له ناوچه‌ى (عه‌رتووز) له لادێكانى دیمه‌شق كشایه‌وه و گرووپه چه‌كداره‌كانیش نزیكه‌ى 10 كیلۆمه‌تر لێیه‌وه دوورن.