هەرێم نیوز
بەکتریای گەدە (H - Pylori) بۆ یەکەم جار لە ساڵی 80 'کاندا لە لایەن زاناکانی بایۆلۆجی و پزیشکان دۆزرایەوە، ئەم جۆرە بەکتریایە لە وڵاتە دواکەووتووەکاندا بە ڕێژەی (٪70 – ٪90)بڵاوە بەڵام لە وڵاتانی پێشکەوتوو ئە ڕێژەیە کەمترە بە ڕێژەی (٪25 – ٪50) .
ئەم جۆرە بەکتریایە کۆمەڵە تایبەتمەندییەکی هەیە لەوانەش دەردانی ئەنزیمێک بە ناوی (Urease) کە هەڵدەستێت بە هاوتاکردنی ترشەڵۆکی گەدە و تێکدانی چڕی ماددە پارێزەکانی دیواری گەدە بەمەش بەکتریای (H - Pylori) توانای بەرگەگرتنی هەیە لە ناو کەشی ترشی گەدەدا.
ڕێگاکانی تووشبوون و مەترسیەکانی :
نەخۆشیەکە لە ڕێگەی بەرکەوتەی لەگەڵ دەم و دەستی کەسی تووشبوو یاخود لە ڕێگەی خۆراکێکی پیسبوو بە بەکتریایە دەگوازرێتەوە. لە مەترسییەکان نەخۆشەکە بریتییە لە برینی گەدە و هەوکردنی گەدە و شێرپەنجەی گەدە ئەگەر بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بەردەوام دەبێت.
نیشانەکانی تووشبوون :
ژانە سک
دڵە کزێ
هێڵنجدان
ڕشانەوە
سکچوون
هەستکردن بە برسێتی لە بەیانیاندا
بوونی بۆنی ناخۆشی ناو دەم
خۆ پاراستن لەم نەخۆشییە :
باشترین ڕێگا بریتییە لە گرنگیدان بە پاکوخاوێنی ئاو و خۆراک وە دوورکەوتنەوە لە خۆراکی کۆن و دەستگێڕ.
چارەسەر کردنی ئەم بەکتریایە :
وەرگرتنی کۆرسی دەرمان لە جۆری کەمکردنەوەی ترشەڵۆکی گەدە و دژە هەوکردن ( دژە بەکتریا ) بۆ ماوەیەکی دیاریکراو کە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی بوارەکە دیاریدەکرێت.
ڕێگاکانی دەست نیشانکردنی بەکتریای گەدە لە ڕێی تاقیگە :
پشکنین لە ڕێگای هەناسەوە (Urea breath test)
پشکنینی پیسایی (Stool H - Pylori antigen)
پشکنینی خوێن (Serology by Elisa (IgA , IgG))
پشکنینی خوێن (Serology by Casstte)