دواین هەواڵ

ئابوری‌

 13/10/2024

مووچەی مانگی شەشی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت

هەرێم نیوز

شایستەی دارایی مانگی شەشی وانەبێژانی هەرێمی کوردستان کە ئێستا کراون بە گرێبەست، کراوە بە چەک و ئەمڕۆ دابەشكردنی دەستپێدەکات.

ئەمڕۆ یەكشەممە، كارۆخ عەبدوڵا نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، ئەمڕۆ شایستەی مانگی شەشی مامۆستایانی گرێبەست، لە سەرجەم پەروەردەكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، گەرمیان، هەڵەبجە، زاخۆ، سۆران و ڕاپەڕین دابەش دەكرێت.

كارۆخ عەبدوڵا نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست راشیگه‌یاند، لەبارەی مووچەی مانگی ئەیلوولی مامۆستایانی گرێبەست، لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت، بۆ ئەم مەبەستە نووسراوی فەرمی كراوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئەوەی تەمویلی پارەكەیان بكرێت، لە ڕێگەی وەزارەتی دارایی بۆ بانكەكان بۆ ئەوەی مانگانە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دابەش بكرێت.

ئاماژەی بەوەش كردووه‌، شایستەكانی مانگی "7 و 8" دوای مووچەی مانگی نۆ، لە دەرفەتێكدا بەیەكەوە دابەش دەكرێت، بۆیە ئەم شایستەیە نافەوتێت.

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست باسی لەوەش كردووه‌، ئێستە مامۆستایانی وانەبێژ لە پەروەردەكان مامەڵەی گرێبەست دەكەن، دوای تەواوبوونیان ڕاستەخۆ لە بانكەكان بایۆمەتری UPNیان بۆ دەكرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP