هەرێم نیوز
ڕێکخراوی ساوس ئەنجامی ڕاپرسییەکی ئاشکراکر کە تیایدا دەرکەوت پارتی دیموکراتی کوردستان وەک یەکەم هێزی سیاسی لە کوردستان زۆرترین کورسی پەرلەمانی کوردستان بەدەست دێنێت، بەتایبەتی زۆرترین کورسییەکانی بازنەی هەولێری بەدەستەوە دەبێت.
لە ڕاپرسییەکەدا هاتوە:
لە پارێزگای هەولێر پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێت و کە بەتەنها ٪٤٥ دەنگەکان بەدەست دێنێت.
لە پارێزگای دهۆک پارتی دیموکراتی کوردستان یەکەم دەبێت بە ڕێرەی نزیکەی ٪٦٠ و ئاوانی دیکەش لە دوای پارتییەوە دەبێت.
لە پارێزگای سلێمانیش ڕێژەی دەنگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێژەی دەنگەکانی بە ڕێژەی ٪١٢ زیادی کردووە.
لە پارێزگای هەڵەبجەش هێزە ئیسلامییەکان یەکەم دەبن و یەکێتی لەوێ هێزی سێیەم دەبێت.
بە گوێرەی راپرسیەکەی ڕێکخراوی ساوس، بەکۆی گشتی ڕاپرسییەکە پارتی دیموکراتی کوردستان یەکەم هێز دەبێت و یەکێتی دووەم دەبێت و نەوەی نوێ سێیەم دەبێت و دواتر هێزە ئیسلامییەکان دەبن. و لیست و قەوارەکانی دیکەش دواتر دێت.
بەگشتی بەپێی ڕاپرسییەکە لەم خوولەی هەڵبژاردن بزووتنەوەی گۆڕان تەنها ٪١ی دەنگەکان دێنێت.
بۆ ئەنجامدانی ئەو ڕاپرسییە ٢٥٠٠ فۆڕم پڕکراونەتەوە
لە ٢ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار کەس مافی دەنگدانی هەیە زرترین ڕێژەی بەشداری لە هەولێر ٩٦٥ کەس بووە، کە زۆرترین خوستیان هەیە بۆ بەشداری دەنگدان.
خەڵکی سلێمانیش بە بەراورد بە ژمارەی دەنگدەران، کەمترین ڕێژەی بەشداریان دەبێت.
زۆرترین ڕێژەی بەشداربوان بڕوانامەیان هەیە.
لە کەرتی تایبەت و گشتیین،٪٨٣ی بەشداران دەچنە دەنگدان، کە لێرەش دانیشتوانی هەولێر زۆرترینیاندەچنە دەنگدان.
هەمان ئەو ڕێکخراوە کۆمەڵێک هۆکاری نەچوونی دەنگدەر بۆ دەنگدان و داواکاری دەنگدەران لە کاندید و دەرچوان دەخاتە ڕوو.