هەرێم نیوز
میدیای ئێران ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.2 پلە وڵاتی هەژاند و زیانی ماددی و گیانی لێکەوتەوە.
میدیای فەرمی ئێران لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.2 پلە بە پێوەری ریختەر شاری بێجنوردی لە پارێزگای خۆراسانی باکوور هەژاندووە و بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان 28 کەس بریندار بوون.
لەلایەکی دیکەوەچ تەقی دەوڵەت ئابادی، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی پارێزگای خۆراسانی باکور دەڵێت، “18 کەس لەو بریندارانە بەشێوی سەرپێیی چارەسەر کراون و ئەوانی دیکەش لە ژێر چاودێری پزیشکیـدان”.
ئاماژەی بەوەش کردووە، جگە لەو 28 کەسە، 10 کەسی دیکەش تووشی سترێس و دڵەڕاوکێ بوون.