هەرێم نیوز
بەھۆی تەقینەوەی کانێکی خەڵوز لە ئێران زیاتر لە 30 کرێکار گیانیانلەدەستدا، ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
ئاژانسی ئیرنا بڵاویکردوەتەوە، درەنگانی شەوی رابردو کانێکی خەڵوز لە پارێزگای خۆراسانی باشور لە رۆژهەڵاتی ئێران تەقیوەتەوە و بەو هۆیەوە تا ئێستا 30 کەس گیانیان لەدەستداوە و 17 کەسی دیکەش بریندار بون و22 کرێکاریش چارەنوسیان نادیارە.
راشیگەیاند، لە کاتی روداوەکەدا 69 کرێکار لە کانەکەدا کاریان کردووە، وتیشی لە ئێستادا تیمێکی تایبەت بەدوای ئەو کرێکارانەدا دەگرێت کە بێسەرو شوێن بوون بۆیە ئەگەری ھەیە ژمارەی ئەو کرێکارانەی گیانیان لەدەستداوە زیاتر ببێت.
لە ئێران نزیکەی 120 هەزار کرێکار لە شەش هەزار کانی خەڵوزدا کار دەکەن کە بە گوێرەی دەزگای ستانداردی ئێران زۆربەیان کەشێکی سەلامەت و تەندروستیان بۆ کارکردن تێیدا نییە.