هەرێم نیوز
مه‌ترسیی دزه‌كردنی چه‌كدارانی داعش له سووریاوه بۆ ناو خاكی عێراق، دوای ئازادكردنی 1500 به‌ندكراوی ئه‌و گرووپه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیموكراته‌وه، زیاتر كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر عێراق ده‌رده‌كه‌ون، به‌تایبه‌تی زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ئازادكراون عێراقین و به‌هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك بێت، ده‌ربازی خاكی عێراق ده‌بنه‌وه.
دوابه‌دوای ئازادكردنی ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌ندامانی داعش له به‌ندینخانكانی باكووری ڕۆژئاوای سووریا، پێشهاتی مه‌ترسیدار له‌باره‌ی به‌هێزبوونه‌وه‌ی داعش و زیادكردنی هێرشه‌كانیان له عێراق هه‌یه؛ لە کاتێکدا به‌شێك له هێزه سیاسییه‌كان و گرووپه چه‌كداره‌كان به‌بیانووی نه‌مانی داعش، داوای ده‌رچوونی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن.
له‌باره‌ی دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له عێراق و دزه‌كردنی ئه‌ندامانیان له سووریاوه بۆ ناو خاكی عێراق، عه‌بدولكه‌ریم عه‌بود، سه‌رۆكی ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق ئاشكرای كردووه "هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیان كردووه و ئه‌گه‌ر پێویست بكات به فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیران، بۆ پاراستنی وڵات له مه‌ترسییه‌كانی داعش، ئاماده‌ن له ده‌ره‌وه‌ی سنووری وڵات و له‌ناو خاكی سووریا رووبه‌ڕووی گروپه تیرۆریستییه‌كان ببنه‌وه".
له‌باره‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش له‌عێراق، مه‌خله‌د حازم ده‌رب، پسپۆڕی ئه‌منی عێراقی ڕایگه‌یاندووه "ئه‌سته‌مه جارێكی دیكه داعش به‌و به‌هێزییه‌ی پێش ساڵی 2017 له‌عێراق سه‌رهه‌ڵبداته‌وه. ئێستە داعش لاوازبووه و زیاتر پشت به گروپ و شانه‌ی نووستوو ده‌به‌ستێت" ده‌شڵێت، "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له‌گه‌ڵ ساڵانی پێشوو كه شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه بوو گۆڕاوه، ئێستا زیاتر شه‌ڕی زانیاری هه‌واڵگری و ئه‌منییه‌كانه".
له‌لای خۆیه‌وه ئه‌یاد عه‌ناز، شرۆڤه‌كاری سیاسی بۆچوونی وایه "ئازادكردنی ئه‌ندامانی داعش له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه، ناكۆكی سیاسی و سه‌ربازی له ناوچه‌كه دروست ده‌كات، چونكه داعش له‌سه‌ره‌تای 2024 هێرشه‌كانی له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و دێره‌زوور به‌راورد به ساڵی 2023 سه‌دا 250 زیادی كردووه و 473 هێرشی هه‌بووه، هه‌روه‌ها له عێراقیش به‌هه‌مان شێوه. بۆیه ئازاكردنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی داعش له سووریا، ده‌بێته هۆی دووباره هه‌ڵسانه‌وه‌ی ئه‌و گروپه و له‌توانایاندایه جارێكی دیكه ناسه‌قامگیری ئه‌منی له‌ناوچه‌كه دروست بكه‌ن".