هەرێم نیوز
دەزگای ئاسایشی هەرێم وێنەی بکوژی کاسبکارەکەی گەڕەکی ڕاپەڕینی سلێمانی بڵاوكردهوه و دهڵێت، لهگهڵ هاوكارهكهیدا كه كارمهندی هێزهكانی كۆماندۆیه دهستگیركراون.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، پاش ئەوەی ئەمشەو کاتژمێر 9:30 لەگەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی گرژی و ئاڵۆزی دروست دەبێت، بەداخەوە دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی كاسبكارێك، ڕاستەوخۆ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و توانیان تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستگیربکەن و هاوەڵەکەشی لەلایەن هێزەکانی کۆماندۆی كوردستانەوه به تۆمەتی هاوکاریکردنی بکوژەکە ڕادەستی دەزگاى ئاسایش کرا.
راشيگەیاند، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە بەردەوامە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی 10 ڕۆژدا ئەوە دووەمین کەیسی کوشتنی هاووڵاتی سڤیلە بە دەستی کارمەندی کۆماندۆ، کە ئەو هێزە سەر بە یەکەی 70ی وەزارەتی پێشمەرگەیە.