دواین هەواڵ

کوردستان‌

 07/07/2024

شەپۆلی گەرمای پڕووكێنەر عێراق و هەرێم دەگرێتەوە

هەرێم نیوز

ناوەندی کەشناسی عەرەبی هۆشداریی دا لە شەپۆلێکی گەرمای "پڕووكێنەر" کە ڕۆژی چوار شەممەی داهاتوو دەست پێدەکات و ڕایدەگەیەنێت، پلەکانی گەرما لە ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی لەنێویاندا عێراق بۆ ٥٠ پلەی سەدی بەرزدەبنەوە.

ناوەندی کەشناسی عەرەبی لە ڕاپۆرتێكی هۆشداریدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە پێشبینییەکانی کەشوهەوا ئاماژە بەوە دەکەن، کە چەند ناوچەیەکی نیمچە دوورگەی عەرەبی کاریگەری شەپۆلی گەرمایان لەسەر دەبێت و پلەکانی گەرما بۆ ٥٠ پلەی سەدی بەرزدەبنەوە.

ناوەندی کەشناسی عەرەبی پێشبینیان كردووە، کە پەستانی بەرزی هەوا لە چینە بەرزەکانی بەرگەهەوا بەسەر ناوچەکەدا تا کۆتایی ئەم هەفتەیە وردە وردە توندتر ببن، ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ قووڵبوونەوەی نزمە پاڵەپەستۆی گەرمی ڕووکار لە ڕۆژهەڵاتی نیمچە دوورگەی عەرەبی و بەم شێوەیە دەبێتە هۆی چڕبوونەوەی گەرمی.

کەشناسی عەرەبی پێشبینی دەکات" تا کۆتایی ئەم هەفتەیە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزببنەوە لە عێراق، کوەیت، سعودیە، قەتەر، بەحرەین و ئیمارات و پلەکانی گەرما لە زۆربەی ناوچەکان لە چلەکاندا بن".

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە ئەگەری هەیە لە چەند ناوچەیەکی عێراق و کوەیت و ڕۆژهەڵاتی سعودیە ٥٠ پلەی سەدی تۆمار بکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP