دواین هەواڵ

ئابوری‌

 19/06/2024

وەرزی قەدەغەكردنی ڕاوەماسی کۆتایی دێت

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەری سامانی ماسی ڕایدەگەیەنێت، سبەی دوایین ڕۆژی قەدەغەی ڕاوەماسییە و ڕاوچییەکان دەستیان بە ئامادەکاری کردووە.

بێستوون بەکر، بەڕێوەبەری سامانی ماسی ڕایگەیاند: سبەی پێنجشەممە، دوایین ڕۆژی قەدەغەی ڕاوەماسییە لە هەرێمی کوردستان و ڕۆژی دواتر ڕاوکردن لە دەریاچە و زێ و ئاوی ڕووبار و چەمەکان ئاسایی دەبێتەوە.

وتیشی: ماوەی قەدەغەکردنی ڕاوەماسی لەمە زیاتر درێژ ناکرێتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە،  ئەمساڵ لە سەرەتای مانگی ئادار 5 تاوەکو 15ی6ی2024 وەک ماوەی قەدەغەکردنی ڕاوەماسی لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دیاری کرابوو، بەڵام دواتر ماوەکە بۆ پێنج ڕۆژی زیاتر درێژ کرایەوە.

لە بەنداوی مووسڵ تاوەکو 1ی7ی2024، ڕاوەماسی قەدەغەیە و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێنرێتەوە کە هاوکاتی بەشی دیکەی ئاوی بەنداوەکە بێت کە لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراقدایە.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP