دواین هەواڵ

ئابوری‌

 06/06/2024

وەزارەتی دارایی: بانکی (IDB) وەک هەشتەمین بانک لە پڕۆژەی هەژماری من بەشدار دەبێت

هەرێم نیوز

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (IDB) دەبێت بە هەشتەمین بانکی کە لە پڕۆژەی هەژماری من بەشدار دەبێت

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (IDB) دەبێت بە هەشتەمین بانکی کە لە پڕۆژەی هەژماری من بەشدار دەبێت. 

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئێستا لە کاتی خۆ تۆمارکردن، دەتوانیت بانکی دڵخوازی خۆت لە نێو 8 بانکی بەشداربووی پڕۆژەکە هەڵبژێریت و بانکی دیکەش لە ماوەیەکی نزیکدا بەشدار دەبن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، زیاتر لە 25 هەزار فەرمانبەری هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی "هەژماری من" و ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە "ATM"ـەوە مووچەی مانگی نیسانیان وەرگرت.

هەروەها بەگوێرەی ئامارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، تاوه‌كو ئێستا زیاتر لە 400 هەزار مووچەخۆر، خۆیان لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار کردووە و 231 ئامێری ڕاکێشانی پارە (ATM) لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەردەستن و تاوەکوو کۆتایی ساڵی 2024 ژمارەکە دەبێتە نزیکەی هەزار ئامێر.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP