دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

وادەی هاتنی شەپۆلە بەهێزەکەی باران دیاریکرا

هەرێم نیوز

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم رایگەیاند، پێشبینى دەکرێت لە دوای نیوەشەوەوە شەپۆلێکى باران بارین و هەورە تریشقە لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم دەست پێبکات.

بەگوێرەی پێشبینییەکان: شەپۆلەکە لە ناوچەکانى وەک ( سەنتەرى شارى هەولێر و دەورو بەرى و و بەحرکە و قوشتەپە و دارەتوو کەوەر گۆسک و بەردەرەش) هەوەها ناوچەکانى دەشتى هەولێر و قەزای کۆیە و تەق تەق و شوان و ئاکرێ و هەندێک ناوچەى گەرمیان و باشورى شارى سلێمانى  بەلێزمە دەبێت تابەرەبەیان.

بەڵام بۆ ناوچەکانى تر باران و هەورە تریشقەى مام ناوەند دەبێت و پاشان ئاستى شەپۆلەکە ئاسایی دەبێتەوە, پاشان ئاستى شەپۆلەکە دیسان بەهێز دەبێتەوە بە تایبەت لە کاتەکانى نیوەڕۆدا بۆ سەر ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى هەولێر  ئیدارەى سۆران و و ڕاپەڕین و سەنتەرى شارى سلێمانى و سەید صادق و وهەڵەبجە و هەندێک لە ناوچەکانى گەرمیان.

هاوکات بارانى 12 کاتژمێرى ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم بەمجۆرەیە:

هەولێر لە سەنتەرى شار بڕێکى زۆر باران باری بەڵام لەوێستگە تەنها 0.2 ملم باری

پیرمام 29.0 ملم

سلێمانى 1.1 ملم

چەمچەماڵ 5.9 ملم

دهۆک 41.5 ملم

زاخۆ 0.6 ملم

شەقڵاوە 19.5 ملم

ئاکرێ 0.2 ملم

ئامێدى 0.4 ملم

بامەرنێ 6.8 ملم

بارزان 2.0 ملم

بازیان 4.2 ملم

هەڵشۆ 17.4 ملم

خەبات 8.0 ملم

مەیدان 0.2 ملم

سۆران 0.8 ملم

پێنجوێن 0.6 ملم

سیدەکان 7.8 ملم

کەرکووک 27.0 ملم



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP