دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

هەولێر؛ بەڕێوەبەرى ئۆفیسى هەولێرى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکان گۆڕدرا

هەرێم نیوز 

ئۆفیسى هەولێرى کۆمیسیۆن رایگەیاند، لەبەر پێویستیی و بەرژەوەندیی گشتی، بەڕێوەبەرى ئۆفیسى هەولێرى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانی عێراق لە حەیدەر محەمەدەوە بۆ مەروان محەمەد گۆڕدرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 24ی 4ی 2024، ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، مەڕوان محەمەد ساڵحی راسپارد بۆ بەڕێوەبردنی ئۆفيسى هەڵبژاردنەكانی پارێزگای هەولێر، لەشوێنی حەیدەر محەمەد ئەکرەم محەمەد.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەم راسپاردنە لەبەر پێویستی و بەرژەوەندی گشتی و گرێنتیدان  و دەستەبەرکردنی هاوسەنگی کارەکان لە نێوان کارگێڕی و بەرپرسانی هۆبەکان و سەرجەم فەرمانبەرانی فەرمانگەکە ئەنجام درا، وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2024.

ئەمەش لەکاتێکدایە ، کەمتر لە دوومانگى ماوە بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان کە بڕیارە لە رۆژى 10ی حوزەیران بەڕێوەبچێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP