هەرێم نیوز
به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی ئاگر بڕ و رێگری كردن له كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر، قائیمقامی سلێمانی هه‌ریه‌ك له دارستان و پاوه‌نی سلێمانی، هیزه ئه‌منییه‌كان و لیژنه هاوبه‌شه‌كان راده‌سپێریت رێكاری پێویست بگرنه‌به‌ر.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دارستان و پاوه‌ن، فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان و هێزه‌ئه‌منییه‌كانی شاری سلێمانی كۆبوه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه، تاریق حه‌مه غه‌ریب، به‌ڕێوه‌به‌ری دارستان و پاوانی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی ئاگر بڕ بۆ رێگری كردن له مه‌ترسییه‌كانی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر، له دیوانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی گرنگ ئه‌نجامدار و بڕیارداوه دارستانه‌كان بپارێزرێت.
ئاماژەی بەوەشدا: یه‌كێك له‌و رێكارانه‌ی بۆ پاراستنی دارستانه‌كان ده‌گیرێته‌به‌ر، رێگریكردنه له ئاگركردنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی سه‌ردانی دارستانه‌كان ده‌كه‌ن، بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و بڕیاره‌ش هێزه ئه‌منییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام چاودێری دارستانه‌كان ده‌كه‌ن.
راشیگه‌یاند: یه‌كێكی دیكه له‌رێكاره‌كان، لابردنی ئه‌و كۆشك و شوێنانه‌یه كه وه‌ك كافتریای نێرگه‌له كێشان له‌ناودارستانه‌كان به‌شێوه‌ی زیاده‌ڕۆیی دروستكراون یان به‌ده‌ستگێڕی كارده‌كه‌ن، كه به‌شێكی زۆری روداوه‌كانی ئاگر كه‌وتنه‌وه به‌هۆی نه‌كوژاندنه‌وه‌ی ئاگر و فڕێدانی خه‌وڵوزی نێرگه‌له‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌ری دارستان و پاوانی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، له‌لایه‌ن قائیمقامی سلێمانییه‌وه هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دارستان و پاوه‌نی سلێمانی و هیزه ئه‌منییه‌كان و لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیقامیه‌ت را‌سپێران كه رێكاری پێویست بۆ دروستكردنی ئاگر بڕ و پاراستنی دارستانه‌كان بگرنه‌به‌ر.